ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی
جەماوەری بەڕێزی هەرێمی کوردستان:
1- لەلای هەموو لایەک ئاشکرایە کە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابووە و، ترسی جددیش بەهۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش درووست بووە.
2- لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی پارێزگای
سلێمانیسلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچووە و، لەو ڕووەوە لە پەڕڵەمان جیاوازیی نییە.
بۆیە بە پێویستمان زانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا
01-05-202301-05-2023 سەرجەم نوێنەرانمان لە پەڕڵەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
3- سوپاس و پێزانینیشمان بۆ هەموو برا و خوشکانی نوێنەرمان هەیە لە پەڕڵەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی کە لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە بە ئەرک و کاری خۆیان هەڵساون.
[1]
عەلی باپیرعەلی باپیر
سەرۆکی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستانکۆمەڵی دادگەریی کوردستان
01-05-2023
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 589 times
Write your comment about this item!