کاتێک دەگەڕێیتەوە ماڵەوە وەک خانمێک یەکێک لە ئەرکە گرنگەکان سڕین و لابردنی ماکیاژی ڕوخسارتە، چونکە پێست پێویستی بە پشوودان هەیە و دەبێت خاوێنی بکەیتەوە و هەرگیز پێوە نەخەویت.
=KTML_Bold=چۆنییەتی لابردنی ماکیاژەکەت بەشێوەیەکی درووست، بە یەکێک لەم ڕێگایانە:=KTML_End=
1. بەکارهێنانی کرێمی ڤازلین بۆ لابردنی ماکیاژەکەت، کە یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکان و پێست شێدار دەکات، لە ماوەی چەند خولەکێک تەواوی ڕەنگەکانی ماکیاژ لادەبات.
2. ئاوی تایبەت بە خاوێنکردنەوەی پێست وەک تۆنەر بە پارچەیەک لۆکە، باشترین یارمەتیدەرە بۆ لابردنی ماکیاژ بە باشی و خاوێنکردنەوەی کونیلەکان.
3. بەکارهێنانی زەیتی گەرچەک، چونکە تەنیا ڕێگایەکی خێرا نییە بۆ لابردنی ماکیاژ، بەڵکوو خۆراک دەدات بە پێست و شێداریشی دەکات.
4. کلینێکسی تایبەت بە لابردنی ماکیاژ، یان تایبەت بە منداڵ، چونکە ماددەی کیمیایی تێدانییە و زیان بە پێست ناگەیەنێت.
لە کۆتاییدا زۆر گرنگە بە پاکەرەوەی تایبەت بە ڕوخسار پێست بشۆیت، چونکە کونیلەکان باشتر خاوێن دەبنەوە و پشوو دەدەن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 527 times
Write your comment about this item!