1. بە ئاسانی ناتوانیت پلان دابینێیت یان کێشەکانت چارەسەر بکەیت لە ڕووی پیشەییەوە.
2. کێشەی لەبیرچوونەوەت هەیە بەشێوەیەک کە کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەت درووستکردووە، بەنموونە؛ ڕێکەوتی ڕۆژە گرنگەکان لەبیردەکەیت، یان بەردەوام یەک پرسیار دووبارە دەکەیتەوە.
3. ناتوانیت کارەکانی ڕۆژانەت بەباشی بە ئەنجام بگەیەنیت، لەبیری دەکەیت کە پێویستییەکانی ڕۆژانەت چییە یان یاساکانی یارییە دڵخوازەکانت لەبیردەچێتەوە.
4. هەندێک کات لەبیرتدەچێتەوە کە چ ڕۆژێکە یان چەند ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ڕێکەوتێکدا، تەنانەت هەندێک کات لەبیرتدەچێتەوە لە کوێ دەژیت.
5. کێشەت هەیە لە ناسینەوەی ڕێگەکان لە کاتی شۆفێریکردندا.
6. کێشەت لە دۆزینەوەی وشە هەیە لە کاتی نووسین یان قسەکردن، تەنانەت ناوی ئەو شتانەت بیر دەچێتەوە کە ڕۆژانە زۆر بەکاریاندەهێنیت.
7. لەبیری دەکەیت کە کەلوپەلەکانت لە کوێ هەڵگرتووە و داتناوە، ئەمەش هەندێکجار واتلێدەکات کەسانی دیکە بە بردنی کەلوپەلەکانت تۆمەتبار بکەیت.
8. باری دەروونییت زووزوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت، تووشی سەرلێشێوان، خەمۆکی، دوودڵی، ترس و ڕاڕایی دەبیت، بە ئاسانی لەو شوێنانە بێزار دەبیت کە زۆر ئاسوودەیت لێی وەکوو ماڵەوە یان نزیکیی لە هاوڕێکانت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 408 times
Write your comment about this item!