هەڵبژاردنی ستایلێکی قژ کە لەگەڵ شێوەی ڕوخسار بگونجێت، زۆر گرنگە، هاوسەنگی شێوەی دەرکەوتن دەکات و کاریگەریی هەیە لەسەر ئاستی متمانە بەخۆبوونت، چونکە جوانتر دەردەکەویت.
چوار ستایلی قژ هەیە کە ماڵپەڕیی الیوم السابع بڵاویکردووەتەوە، گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی شێوەی ڕوخساریان درێژە.
=KTML_Bold=1. ستایلی شەپۆلی=KTML_End=
ئەم ستایلە زیاتر بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە قژیان تەنکە، بەم شێوەیە قژیان پڕ دەردەکەوێت و لەگەڵ شێوەی ڕوخساریان دەگونجێت.
=KTML_Bold=2. قژی لول=KTML_End=
کاتێک قژت لە چواردەوری ڕوخسارت لول دەکەیت، شێوەی ڕوخسارت خڕ دەردەکەوێت.
=KTML_Bold=3. پەرچەم=KTML_End=
ئەم ستایلە یارمەتیت دەدات ڕوخسارت خڕ یان بچوکتر دەربکەوێت، چونکە ناوچەوانت دادەپۆشێت، ئەمەش وادەکات ڕوخسارت پان خۆی بنوێنێت.
=KTML_Bold=4. قژی خاو=KTML_End=
ئەو خانمانەی قژیان خاوە، پێویستە قژیان زۆر درێژ نەکەنەوە، چونکە زیاتر ڕوخساریان درێژ دەردەخات، درێژییەک تا ئاستی خوار شان بێت زۆر گونجاوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 497 times
Write your comment about this item!