لەوەش شەڕانگێزتر بیت، لەوەش شتی گەنجانەتر بکەیت (کە دەبوو نەتکردبا!) ... من و هاوکار ڕوغزای هاوڕێم هەر گوێت لێدەگرین و دەنگی تۆ خوێن بە برینی دڵشکانی هەردووکمان فوارە پێ دەکات... چونکە ئێمە وەک گوێگرێک بۆمان گرنگ نییە تۆ کێیت و چیت؟! گرنگ ئەوەیە دەنگت لەگەڵ نووستالوژیای ئێمەدا تەبایە..
بە کوورتی کاتێک گوێ لە گۆرانییەک دەگرین، چێژ لە هونەری گۆرانیبێژێک وەردەگرین نەک لە ڕەفتارەکانی... ئێمە هاوڕێی تۆ نین، برا و خزم و کەسوکارت نین و ناتناسین و ناشمانەوێ بتناسین... خۆ هونەرمەندێکی وەکوو کاروان عوسمان بکوژ بوو، بەڵام داهێنەر بوو... ئێمە دادوەری ناکەین و سزای کۆمەڵایەتی و یاسای کەس نادەین... ئێمە گوێگرین و چێژ لە دەنگت وەردەگرین..
لەوەش خراپتر بیت (لەگەڵ ڕێزمان بۆ ژیانی تایبەتی و خەم و دڵشکانەکانت) بەڵام لە کۆتاییدا هەرچییەک بیت، تۆ کوڕێکی بەڕاستی دەنگت خۆشە...
بە کوورتی کاکەلێ، ئێمە یادگاریمان لەگەڵ ئەم گۆرانییە هەیە، مافمان چییە تۆ کێیت.. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 780 times
Write your comment about this item!