لە دنیادا سەرکردەی هێزی سیاسی هەیە، دەم بکاتەوە و پێڵاو و نەعلی تێدابێت؟ یەک نموونەم لە جیهاندا بۆ بێننەوە..؟! ئەو خورمایەی ئەم خواردویەتی یەکێتی و پارتی لەگەڵ فەلاحەکەیدا پەپجیان کردووە.
یەکێتی و پارتی دەزانن درووست بوونی هێزی سیاسی ڕاستەقینەی ئۆپزسێۆن: واتا مەرگی ئەمان. بۆیە باشترە پاتاڵێک لە ساحەکەدا هەبێ تا بە دنیای دەرەوەی نیشان بدەن حکومی ئەمان دیموکراسییە و ئەوەتا جیاوازی هەیە! لەسەر ئاستی ناوخۆش کەی ویستیان کورسییەکانی بە شتێ خێر لێبکڕنەوە و کە پێی لە حەدی خۆشی ڕاکێشا، شەوێک بە نامەیەکی واتس ئەپ لە سەری سەرەوە: تا سێ مانگی تر سەری پێ بخەنەوە قەباغەکەی...
چەکلی نزم، ئەوەتا تۆ 2.000.000.000 دینار کارەبای حکومەتت لە چەرخوفەلەقەکە لەلایە (دوو میلیار) واتە دوو هەزار میلیۆنی! خێرە لە تۆی ناسەنن، بەڵام دوکانێکی لاکۆڵان پسکیت و شەربەت بفرۆشێ و تۆزێ قەرزدار بێت کارەباکەی دەبڕن، ئەمە چاوپۆشی نییە لە تۆ هەی سەعلوک!
جا تۆ هەر خۆت نزم نیت، نزم ئەوەیە دوای تۆ دەکەوێ.. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 691 times
Write your comment about this item!