ناونیشانی بابەت: پزیشکی دادوەری چییە؟
ئامادەکردن: #دیلمان ئازاد#
مێژووی پزیشکی دادوەری زۆر کۆنەو زۆریش پشتی پێ بەستراوە. پزیشکی دادوەری لقێکی زانستە پزیشکییەکانە کە زانستی پزیشکی و دادگا و یاسا پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوان.
=KTML_Bold=کوورتەیەکی مێژووی لەسەر پزیشکی دادوەری:=KTML_End=
- لە ئێراق یاساکانی حامۆرابی چەند یاسایەکی تایبەت بە ڕەفتار و پیشەی پزیشکی تێدا باس کرابوو هەروەها یاساکانی (لەبت و عەشتار) و یاساکانی (ئە#شنۆ#نا) یاسای تایبەت بە دەست درێژی سێکسی و جەستەییان ئاماژە پێکردبوو وهەروەها جۆری سزایەکانیش دیارکرابوون .
- هەروەها لە ڕۆمای کۆن کاتی مردنی (یۆلیوس قەیسەر) لەسەر ئاستێکی بەرز لیژنەیەکییان دانا بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی قەیسەر.
- هەروەها مۆمیا کردنی فیرعەونەکان لەلایەن مسرییەکان جۆرێکە لە جۆرەکانی پزیشکی دادوەری.
- لە ئەڵمانیا پێش پێنج سەدە داواکرا لە ڕووداوەکانی خنکان و برین و تاوان خاوەن بڕوانامەی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ بکات نەک هەموو پزیشکێک.
- لە ساڵەکانی 1700 لە بەریتانیا (ویلیام هەنتەر) یەکەم پەڕتووکی بڵاوکردەوە لەسەر نیشانەکانی کوشتن لەسەر منداڵی تازە لەدایک بوو.
- لە ساڵی 1975 لە چین هەندێک داریان دۆزییەوە کە لەسەری باسی برین و ڕووداوەکانی تاوانی تیدا کرابوو و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 200 ساڵ پێش ئێستا.
- لە مێژووی ئیسلامداو لە قورئانی پیرۆز ئاماژە بە کاری پزیشکی دادوەری کراوە دوو نموونە وەرگرین:
یەکێکیان کارێکی سێکسیە لەکاتی حەزرەتی یوسف (د.خ) تاوانبار دەکرێت بە دەست درێژی کردنە سەر هاوسەری سەرۆک وەزیرانی میسر، ئەوکات بۆ دیاریکردنی ئەوەی بزانن دەست دریژی سیکسی ڕوویداوەو حەزرەتی یوسف تاوانبارە یان نا؟ پەنا دەبەنە بەر دڕانی قەمیسەکەی و لەچ لایەکەوە دڕاوە.
هەروەها لەسەردەمی حەزرەتی موسا (د.خ) کاتێک کۆمەڵێک کەس پیاویکی دەوڵەمەند دەکوژن و یەکێکی بێ گوناح تاوانبار دەکەن کە هیچ پەیوەندی نییە بەتاوانەکە. خوای گەرورە ئیلهام دەنێرێت بۆ حەزرەتی موسا کە مانگایەک سەرببڕن و پارچەیەک لە گۆشتەکەی لەسەر تەرمی مردووەکە دابنێن و زیندوو دەبیتەوە و پێتان دەڵێت کوشتنەکە چۆن بووە و کێ بووە.
- هەروەها ئیمامی عەلی ڕەزای خوای لێبێت بە پێشەنگ دانراوە لە بەکارهێنانی پزیشکی دادوەری نموونەش لەسەر ئەوە وەک ئەو ژنەی تاوانبار کرابوو بە کرداری سێکسی لەگەڵ یەکێک، ئیمامی عومەر ڕەزای خوای لێبیت سزای بەسەردا سەپاند کەچی ئیمامی عەلی دەروونی ژنەکەی خوێندەوە کە ژنەکە شێتە و بە فەرموودەی پێغەمبەر (د.خ) ڕزگاری کرد لە مردن و سزا.
- ڕووداویکی تر کە ژنێک کوڕیکی خۆش دەوێت بەهیج شێوەیەک کوڕەکە نایەویت، لەئەنجامدا ژنەکە بیر دەکاتەوە کە تاوانێکی سێکسی بۆ کوڕەکە درووست بکات. ژنەکە هێلکەیەک دەشکێنیت و سپێنەکەی لەناو ڕانی دادەنێت و کوڕەکە تاوانبار دەکات بەدەست دریژی سیکسی ئەوکات ئیمام عەلی دەڵێ: ئاوی گەرم بکەنە سەر ڕانی ئەو ژنە دەبینن کە سپێنەی هێلکەکە سپی دەبێت و دەزانن کە ئەوە هێلکەیە و کوڕەکە لەتاوان ڕزگاری دەبێت.
ئەوانەی باسم کردن جۆرێکن لەجۆرەکانی مومارەسەکردنی پزیشکی دادوەری. هەموو ڕووداویک کە بۆنی تاوانی لێدێت وەک برین و چەقۆو خنکان و …هتد و لەگەڵ تاوانەکانی دەست درێژی سێکسی و مامەڵەکردن لەگەڵیان دەگەڕیتەوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتیی دادگا بدات لە ئاشکراکردنی تاوان. پزیشکی دادوەریش لەکۆنەوە زۆر ناوی هەبووە: پزیشکی دادوەری، پزیشکی شەرعی، پزیشکی تاوانناسی…
ئەو مێژووە دوورودریژەی پزیشکی دادوەری هەیەتی و ئەوگرنگییە زۆرەی لەناو کۆمەڵگەو کێشەکانی هەیەتی، کەچی لە کۆمەڵگەی ئێمە تازە پرسیاردەکەین پزیشکی دادوەری کێیە؟ لە کۆلێژی پزیشکی خوێندووە؟ پزیشکی دادوەری چ کارێک دەکات؟ یان ترسێکیان لێدەنیشێت کەباسی پزیشکی دادوەری دەکرێت و چەندین ڕووداوم بینیوە دەڵێن دکتۆر بەس ڕەوانەی پزیشکی دادوەریمان مەکە.
یان کەباسی توێکاری دێت بۆ دیارکردنی هۆکاری مردن ئەوا ڕیک ڕێگرییەکی زۆر دەکرێت و ناهێڵن توێکاری بکریت و وەسفکردنی ئەو کارە زانستییە بە جۆرێکی تر وەک کەل و پارچەکردن و هەروەها ناوی تری نەشیاوی بۆ دادەنێن.
ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕۆشنبیری دەربارەی ئەو بەشە پزیشکییە وگرنگییەکەی. ئەوبەشە بۆ من وەک قوتابخانەیەک بووە زۆر شتی لێوە فێر بووم و ئەو لقە زانستییە لەناو کێشەکانی کۆمەڵگە دەمژێنێ و زۆر چارەسەر کردنی کێشەی لێوە فێربووم.
=KTML_Bold=سەرچاوەکانی مێژووی:=KTML_End=
- پەڕتووکی پزیشکی دادیی لەخزمەت ماف و دادپارێزیدا.
- پەڕتووکی الطب الشرعی مبادئ وحقائق.
- پەڕتووکی الطب الشرعی فی خدمە القضاء والأمن. [1]