ناونیشانی بابەت: سوودەکانی ڕێکردن و جووڵە لە ماوەی دووگیانیدا
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
وەرزشی ڕێکردن بۆ خانمانی دووگیان باشترین جۆر و هەڵبژاردەیە لە ماوەی دووگیانی کە بتوانن ئەنجامی بدەن و سوودی بۆ دایک و کۆرپەلەکەش هەیە، لە سوودەکانی:-
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی.
- کەمکردنەوەی منداڵ بوون بە نەشتەرگەری لەناکاو.
- کێش دابەزاندن، کە یەکێکە لە گرنگترین سوودەکانی، کە مەترسی لە دایکبوونی پێشوەختە کەم دەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ زوو گەڕاندنەوەی کێشی ئاسای دوای منداڵبوون.
- باشترکردنی باری دەروونی و ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.
- کەمکردنەوەی ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
- یارمەتیی خەوتن بە ئاسانی و باشترکردنی دەدات
- کەمکردنەوەی مژینی ئاو لەلایەن ڕیخۆڵەوە و باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە و ڕێگری کردن لە قەبزی.
- بەهێزکردنی ماسوولکەکانی حەوز کە یارمەتیدەرە بۆ لەدایکبوونی سرووشتی و زوو چاک بوونەوە.
- پاراستنی دڵ و لوولەکانی خوێن لە نەخۆشی و گیران و کەمکردنەوەی ئەگەری تووش بوون بە جەڵدەی دڵ. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 608 times
Write your comment about this item!