ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی نەزۆکی چییە؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
نەزۆکی لە زانستی پزیشکیدا بریتییە لە منداڵ نەبوون دوای ساڵێک لە ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری بە بێ بەکارهێنانی ماددەکانی ڕێگریکردن لە منداڵبوون (مەنع) .
لە هۆکارەکانی:-
- تەمەن گرنکترین هۆکاری نەزۆکیە، لە خانماندا لە 40 ساڵی بەدواوە چانسی سکپڕی کەم دەبێتەوە.
- کێشەکانی هێلکەدانان ، بەهۆی هەبوونی نەخۆشی دیکەوە لەوانە فرەکیسی هێلکەدان و تێکچوونی هۆرمۆن.
- نەخۆشی غوددە و قەڵەوی و قەلەقی و خواردنی ناتەندرووست.
- گیران و هەبوونی کێشە لە جۆگەی فالوپ کە جێی پیتاندنی هێلکەیە.
- ناتەواوی ئەندامی زاوزێ بەهۆی زگماکەوە یا درووست نەبوونی هێلکەدان و گون .
- بۆماوەیی هۆکارێکی تری نەزۆکیە لە هەردوو ڕەگەزدا.
- درووست بوونی کیس لەسەر یان لەناو منداڵدان کە ڕێگر دەبێت لە درووستبوونی منال یان هەر نەخۆشییەکی دیکەی منداڵدان.
- لە پیاواندا ناتەواوی لە جووڵە و کەمی ژمارەی تۆو داخرانی بۆری گوێزەرەوەی تۆو هۆکاری نەزۆکییە.
لەگەڵ ئەمانەش 30٪ هۆکارەکانی نەزۆکی نەزانراوە،
لە چارەسەری نەزۆکیدا دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن و لەپێشدا هۆکاری نەزۆکیەکە دیاری بکرێت و پاشان لەژێر چاودێری پزیشکدا دەرمانی تایبەت وەربگرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,064 times
Write your comment about this item!