پێشنیازی ئەوە کراوە گۆڕان دوو ڕێکخەری هەبێت و #مستەفا سەید قادر# و #چیا نەوشیروان مستەفا#ش کاندیدین بۆ وەرگرتنی پۆستەکان.
لە میانی گفتوگۆ ناوخۆییەکان بۆ خۆڕێکخستنەوەی گۆڕان، پێشنیازکراوە، کە #بزووتنەوەی گۆڕان# دوو ڕێکخەری هەبێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان پێشنیازەکە بە شێوەیەکە، کە گۆڕان ڕێکخەرێکی بۆ کاروباری حیزبی و ناوخۆیی هەبێت و ڕێکخەرێکیشی بۆ کاروباری حکومی و دەرەکی هەبێت.
پێشنیازەکە بەشێوەیەکە مستەفا سەید قادر بکرێتە ڕێکخەری گۆڕان بۆ کاروباری حکومی و دەرەکی، هەروەها چیا نەوشیروان مستەفاش بکرێتە ڕێکخەر بۆ کاروباری حیزبی و ناوخۆیی. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 966 times
Write your comment about this item!