لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە فەرمانی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیانگەرمیان سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە.
لەبارەی کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش، ڕاگەیەنراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکان و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی کاروباری دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەو فەرمانەی دەرکردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە 11ی تەمموزی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت.
[1] Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 593 times
Write your comment about this item!