بۆ یەکەمجار پەرتووکێک کە دەقی پەیماننامەی لۆزانی لە خۆی گرتووە بە زمانی کورد بڵاودەکرێتەوە و وەرگێڕی پەرتووکەکەش دەڵێت: ئەوەی وای کرد دەقی ئەم پەیماننامەیەی لۆزان وەربگێڕمە سەر زمانی شیرینی کوردی، ئەوەیە کەڵک لە هەڵەکانی ڕابوردومان وەربگرین و نەهێڵین بڕیارەکانی ئەو پەیماننامەیە بچێتەپێش.
پەرتووکەکە بە ناونیشانى پەیمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی کە بریتییە لە ” پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا24ی تەمووزی 1923” کە لە زیاتر لە 100 لاپەڕە پێک هاتووە و بڕوا ستار لە زمانی عەرەبییەوە کردوویەتى بە کوردی.
لەبارەى پەرتووکی پەیماننامەى لۆزان، بڕوا ستار دەڵێت: نەبوونی جیهانبینی سەرکردەکانی کورد و تێنەگەیشتنیان بووە لە هەلومەرج و پێداویستی ئەو سەردەمە، کە نەیانتوانیوە کەڵک لە دەرفەتەکان ببینن و خۆیان لەگەڵ خواستی زلهێزەکاندا بگونجێنن، بە پلەی یەکەمیش پشتیووانییەکانیان بوو بۆ مانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، کە ڕۆژگاری کۆتایی هاتبوو.
ئاماژە بەوەش دەکات، نەبوونی یەکێتی لەنێوانیاندا هۆکارێکی دیکەی ئەو ستەمە مێژووییە بوو، کە بۆ ماوەی 100 ساڵە دەرهەق بە گەلێکی دەیان ملیۆنی دەکرێت.
وەرگێڕی پەرتووکەکە باس لەوەش دەکات، ئەوەی وای کرد دەقی ئەم پەیماننامەیەی لۆزان وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی، ئەوەیە کەڵک لە هەڵەکانی ڕابوردومان وەربگرین و نەهێڵین بڕیارەکانی ئەو پەیماننامەیە بچێتەپێش.
پەرتووکی پەیماننامەی لۆزان” پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا 24ی تەمووزی 1923” کارەکانى چاپکردنی کۆتایی پێهاتووە و بەم زووانە لە سەرجەم پەرتووکخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت.
24-7-1923 سەد ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر واژووکردنى پەیمانى لۆزاندا کە دەوڵەتە زلهێزەکانى ئەو ڕۆژگارە خاکی کوردستانى گەورەیان کردە چوار بەش و بەسەر هەر چوار وڵاتی تورکیا و ئێراق و سووریا و ئێراندا دابەشیان کرد، لەو کاتە چەوسانەوە و کۆمەڵکوژی سەر گەلی کورد دەستی پێ کرد و تا ئێستا گەیشتە لووتکەی خۆی.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,404 times
Write your comment about this item!