54 پارێزەری کورد لەسەر دۆسیەی #ژینا ئەمینی# بانگهێشتی دادگا دەکرێن
#14-07-2023#
بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵەکان بڵاویانکردووەتەوە ، 54 پارێزەری شاری بۆکان لەلایەن داواکاری گشتی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت لە بەردەم دادگا ئامادە بن.
بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو لەم بارەوە ئەم پارێزەرانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت وەڵامدەرەوە بن بۆ کۆمەڵێک لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان. جێگەی ئاماژەیە تۆمەتی ئەوە خراوەتە پاڵ ئەم پارێزەرانە کە بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک ڤیدیۆ و وێنە، هەوڵیانداوە ئارامی و ڕای گشتی تێک بدەن .
جێگەیباسە ئەم پارێزەرانە لە سەردەمی بزووتنەوەی ژینادا، بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک پشتیووانی خۆیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی دەربڕێبوو.
ژینا ئەمینی لە 16-09-2022، لە تاران گیانی لەدەست دا، دوای ئەوەی سێ ڕۆژ پێشتر لە بنکەی پۆلیسی ڕەوشتی تاران تەندرووستیی تێکچوو. ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا دەڵێت: بەپێی ئەو زانیارییانەی پێی دراوە، کچەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێی دراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,154 times
Write your comment about this item!