ڤیدیۆ: خوێندنەوەی شیعری یادم بکەن لەلایەن هێمن موکریانی و خوێندنی قەتار لەلایەن محەمەدی ماملێوە
ساڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆ: 1984
شوێن: #مەهاباد#
=KTML_Bold=دەربارەی ڤیدیۆ=KTML_End=
ئەم ڤیدیۆیە یەکێکە لە دەگمەنترین ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە هونەرمەندان، #هێمن موکریانی# و مامۆستا #محەمەدی ماملێ# و مامۆستا #محەمەدی دانیش# بەجێ ماوە. ئەم ڤیدیۆیە لە شاری مەهەباد و لەژێرزەمینی ماڵی هونەردۆست عەزیزی خاڵندی لە کەشوهەوایەکی دژواری ئەمنییەتی و ترسێنەردا تۆمار کراوە. لەو سەردەمەدا موزیک و ئامێرەکانی موزیک بە گەورەترین تاوان ئەژمار دەکران، کامێرا و ڤیدیۆ گرتنیش، خۆی دەبوو بە بەستێنەی دەیان تاوانای هەڵبەستراو کە دەتواندرا خاوەنی کامێراکە تا لێواری لەسێدارەدان بەرێ. لەو گرتەیەدا هێمن موکریانی بە شیعر بەشداری دەکات و چەند وتەیەکی گرنگ پێشکەش دەکات و ماملێش بە گۆرانی کۆڕەکە دەڕازێنێتەوە. هەر وەک هێمن موکریانی دەڵێت: لە غەریبایەتی و لە تەنیایی خۆیاندا یەک لە هەڵبژاردەترین شیعرەکانی خۆی هۆنیوەتەوە، کە هەوێنەکەی قەتار و دەنگی ماملێ بووە. ئەو شیعرە ناوی (یادم بکەن)ە کە تێێدا ئاوات دەخوازێ بە دەنگ و قەتاری محەمەدی ماملێ یادی مامۆستا هێمن بکرێتەوە. گرنگی ئەم گرتە ڤیدیۆیە لەوەدایە، کە کاتێک هێمن موکریانی لە ژیاندایە ئاواتەکەی دێتە دی، و خۆی شیعرەکە دەخوێنێتەوە و محەمەدی ماملێش قەتارەکەی بۆ دەڵێ. [1]
Click to show the video This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,308 times
Write your comment about this item!