قەڵەویی منداڵان گرفتێکی باوی ڕۆژگاری ئەمڕۆیە، هۆکارەکەشی ناتەندرووستی سیستمی خۆراکیی منداڵ و کەمیی جوڵەیە، کە ئەمەش مەترسیدارە و پێویستە دایکان و باوکان ڕێگری بکەن لە قەڵەوبوونی منداڵەکانیان و ئاگاداری کێشی جەستەیان بن.
=KTML_Bold=بەم سیستمی خۆراکییە دەتوانیت گرفتی قەڵەویی منداڵەکەت چارەسەر بکەیت:=KTML_End=
=KTML_Bold=بۆ ژەمی بەیانیان:=KTML_End=
ئەم ژەمە گرنگترین ژەمی ڕۆژەکەیە، وزە بە جەستەی دەدات و یارمەتیی دەدات بە باشی بخوێنێت و فێربێت.
دەتوانیت یەک کوپ شیری کەم چەوری، 2 پارچەی بچووک نانی بۆر بدەیت بە منداڵەکەت لەگەڵ یەک هێلکەی کوڵاو، وە پەنیری کەم چەوری، یان کەوچکی بچووک کەرە و مرەبا بدەیت بە منداڵەکەت.
وە لەنێوان ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ، دەتوانیت سێو، پرتەقاڵ، شەربەتی سرووشتی بێ شەکر، یان سێ بسکیتی بێ شەکری پێبدەیت.
=KTML_Bold=بۆ ژەمی نیوەڕوان:=KTML_End=
یەک قاپی گەورە زەڵاتە، سوپ بە بێ چەوری، 3 کەوچک برنج یان 4 کەوچک پاستا، یاخود کەمتر لە نیو سەموون، 100 گرام گۆشت، ماسی یان مریشک، بە کوڵاوی یان برژاوی تەندرووستە.
لەنێوان ژەمی نیوەڕۆ تا ئێوارە، دەتوانیت میوە بدەیت بە منداڵەکەت، وەکوو پرتەقاڵ، مۆز یان بەهێ.
=KTML_Bold=بۆ ژەمی ئێوارە:=KTML_End=
سەوزەی فرێش، لەفە کە لە نان یان سەمونی بۆر درووستکرابێت، پەنیری کەمچەوری، ماست. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 265 times
Write your comment about this item!