ئەمڕۆ #12-12-2023# ڕێزدار (#فازڵ میرانی#) بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# سەردانی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێڕەڤانی (#عەزیز وەیسی 2# بانی) کرد بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی بەرێزیان لە پلەی (لیوا) بۆ پلەی (فەریق) کە لەلایەن ڕێزدار (#مەسرور بارزانی#) سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#ەوە ئەنجام درابوو.
لەو دیدارەدا بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پیروزبایی لە (فەریق عزیز ویسى) کرد و هیوای سەرکەوتنێ بۆ خواست لە ئەرکە پیرۆزەکەیدا و ئەماژەیدا پێویستە مرۆڤ هەر پلە و پۆستێکی وەری دەگرێت لە خزمەتی وڵاتەکەی و لە پێناو سەرفرازبوونی گەلەکەی بەکاری بێنێت.
لای خۆیەوە فەریق عزیز وەیسیش بەگەرمی سوپاسی بەڕێز فاضل میرانى کرد بۆ ئەو سەردانە و بە پشتیوانیێکی گەورەی لە قەڵەم دا.
لەکۆتاییدا هەردوو لا چەندین بابەت و پرسی گرنگی دەڤەرەکە و چەندین بابەتی گرێدراوی ڕەوشی کوردستان و عێراقیان تاووتوێ کرد. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 329 times
Write your comment about this item!