چەند وەختەبێت
گوێم هەڵخستووە بۆ دەنگی پێت
نە به هاتن شادت کردم
نە بە زەنگێ یادت کردم
وەرە گیانم
ئەم هۆدە بێ تۆ زۆر چۆڵە
چرپا خوارەو
سەر مێزەکەش هەموی خۆڵە
ئەتوانم چرپاکە ڕێکخەم
سەر مێزەکەم پاککەمەوە
بەس نازانم ،
دڵی تۆ چۆن چاک کەمەوە
تۆ ئەم جارە خۆت چاکیکە
بەخوا ئیتر نایشکێنم
هەتا ئەمرم فرمێسکێکت ناتکێنم
لەو کاتەوەی کە فەرموت پێم
ئەم ژوانە دوادیدارە
گیانم قورسەو کۆڵێ خەفەت
لە جانتاکەی شانم بارە
لەودەمەوەی وشکی کردووە
کانی بڕوات
خۆشم کەشخەییم نەماوەو
بۆنی عەترم ڕۆژێ ناڕوات ...
ڕونتر بڵێم
ژیان لەگەڵ تۆ سازتربوو
لایەنیکەم
شیعرەکانم بەنازتربوو...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 112 times
Write your comment about this item!