واز لە خۆت بێنە بۆ من
ئەگەر حەزت لە شیعر بوو
ئەبمە هێمن
گەر مەیلت لە شنەبا بو ئەبمە شەماڵ
گەر ئارەزوی فڕینتکرد ئەبم بە باڵ
واز لە خۆت بهێنە بۆ من
گەر ئارەزووی دیمەنی دڵڕفێنت کرد
من ئەبم بە سلێمانی
حەزت لە گۆرانی جوان بوو
ئەبمە کانی
ئەگەر حەزت لە گوڵ بوو
ئەبم بە باخ
ئەگەر لە ترس وەڕز بووی
ئەبم بە شاخ
ئەبمە هەڵۆی لوتکەیەکی ئەو گەرمیانە
تکا ئەکەم
لەگەڵ تۆبوون زۆر لام جوانە
دوری خۆت مەکە بەداخ لە سینەما
ئەوەندە بانگم کردی
وەختە ئەبم بە سینەما...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 114 times
Write your comment about this item!