تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی خاک# ئەم وەرزە بەشداری کردووە لە یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، کارگێڕیی یانەکە دەیەوێت ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێنت، بەڵام لەم قۆناغە ئاست و ئەنجامی تیپەکە وەکوو پێویست نییە، هەر بۆیە کارگێڕیی یانەی خاک بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ (دارا محەمەد)ی کوڕی شارەکەی و ڕاهێنەری پێشووی #یانەی وەرزشی بازیان# واژوو کرد بۆ ئەوەی تیپەکە ببەنە قۆناغێکی باشتر لەم بارەشەوە دارا محەمەد ڕاهێنەری تازەی یانەی خاک بۆ گۆڤاری گوڵان وتی بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی خاک واژوو کردووە ئەویش بەهۆی بارودۆخی خێزانیم بۆ من شاری #کەرکووک# لە هەموو شوێنێک باشترە یانەی خاک لەم کات و ساتەدا پێویستی بەمن بوو لە قەیرانی ئەنجامی باشە، بۆیە منیش بەوپەڕی ئامادەباشییەوە کە خەڵکی شارەکەم و دەمەوێ یانەی خاک کە یانەیەکی ئەزمووندار و گەورەیە بیگەڕێنمەوە شوێن و مەکانەتی خۆی لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، لە بارەی هەبوونی گرێبەست لە خولی پلە نایابەکانیش وتی بەڵێ چەند یانەیەک داوای سەرپەرشتی کردنیان لێم کردووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی خێزانی و منداڵەکانم نەمتوانی ئەرکی هیچ یانەیەک لە ئەستۆ بگرم، بەڵام گەورەیی یانەی خاک و ئەنجامە خراپەکانی وای کردووە کە بەوپەڕی ئامادەباشییەوە تیپەکە لە ئەستۆ بگرم و بتوانین بە هەموو لایەک تیپەکە باشتر بکەین لە گشت ڕوویەک، پشتیوان بە خوای گەورە دەیگەڕێنینەوە شوێنی خۆیان.کار دەکەین بۆ ئەوەی یانەی خاک یەکێک لە یانە بەهێزەکانی ئەم وەرزە بێت بە هەموو جۆرێک کار بۆ سەرخستنی یانەکە دەکەین و ئەوەی لەتوانامان بێت کەمتەرخەمی ناکەین بۆ بەرز کردنەوەی ناوی یانەی خاک، جگە لەوەش یانەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ (فەرحان شوکر)ی گۆڵکاری یانەی کەرخ مۆرکردووە و ئێستا 2024 گەڕاوەتەوە کەرکووک بۆ بەرگری کردن لە درێسی یانەی خاک.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 203 times
Write your comment about this item!