پیاو دڵۆپان قەبووڵ بکا، گەوادیش قەبووڵ دەکا
لە زستاناندا سەربانی خانووە قوڕەکان لە گوندەکاندا بەهۆی بارانی زۆرەوە هەندێک شوێنی سەربانەکە دەزایەوە و دەڵاندنی دەکردە ناو ژوورەکان و بەشێوەی تک تک و چک چک و دڵۆپ دڵۆپ دەکەوێتە خوارەوە بەوە دەوترێت: دڵۆپە، خاوەنماڵ زۆر پێی قەڵس دەبوو، بۆیە ئیدیۆمی#چکەچکی دڵۆپان، مشەمشەی زڕبابان#ی لەسەر وتراوە، پیاوی خاوەنماڵ بۆ پاراستنی ماڵ و منداڵی دەبووایە بچێتە سەربان و سەرخانووەکەی بپەستێتەوە و بیکوتێتەوە بە پێیان و ستڵەگڵ و باگردان و باگردێن و...تاد، ئەو پیاوەی خەمخۆر نەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ماڵەکەی ئەوا ئەگەری هەیە گەوادیش قەبووڵ بکات هەر بۆیە لە ناوچەی#موکریان# وتراوە: پیاو دڵۆپان قەبووڵ بکا، گەوادیش قەبووڵ دەکا. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 21 times
Write your comment about this item!