ناونیشانی بابەت: ئایا بەکارهێنانی دەرمان پێویستە بۆ ئەوەی منداڵ لە شیر ببڕیتەوە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بەشێوەیەکی سرووشتی هەرکاتێک خانمەکە چیتر شیری خۆی نەدات بە منداڵەکەی بەبێ بەکارهێنانی دەرمان شیرەکە خۆی وشک دەکات و باشتر وایە دەرمان بەکار نەهێنرێت.
کاریگەرییەکانی وەستاندنی شیرپێدانی سرووشتی چین؟
-لە سەرەتادا لەوانەیە خانمەکە هەست بە ناڕەحەتی بکات بەهۆی ئاوساوی و هاتنە دەرەوەی شیر، ئەمەش لە ماوەی چەند ڕۆژێک نامێنێت و ئاسایی دەبێتەوە و ئەگەر ماوەیەکی زۆرتری خایاند باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.
-بەهۆی دابەزینی ڕێژەی هۆرمۆنی شیر (پرۆلاکتین) و هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین لەوانەیە گۆڕانکاری بەسەر باری دەروونی خانمەکە ڕووبدات.
-گۆڕانکاری لە شێوە و قەبارەی مەمک.
-لەوانەیە گۆڕانکاری لە سووڕی مانگانە ڕووبدات.
-زیادبوونی کێش. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 567 times
Write your comment about this item!