ناونیشانی بابەت: ئاشی قازی.. مێژووی شارێک
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
(ئاسیاوی قازی) یان (ئاشی ئاوی قازی) لە قەزای #کفری#، 2کم لە قەزاکەوە دوورە و دەکەوێتە نێوان بەنداوی بابەشاسوار و ئارامگاکانی بابەشاسوار، کە یەکێکە لە شوێنەوارە کولتوورییەکانی قەزای کفری، لە ساڵی 1863 دروست کراوە، پێکهاتووە لە تاوەرێکی لوولەیی، کە بەرزییەکەی 6م دەبێت، لە دوو ژوور پێکهاتووە، ئاشەکە لە بەرد و گەچ و قسڵ دروست کراوە.
لەپێناو پاراستنی ئەم شوێنەوارە مێژووییە، #بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان# لە ساڵی 2012 ئەو ئاسیاوەیان نۆژەن کردووەتەوە.
کفری شارێکی دێرینی #کوردستان#ە، دەکەوێتە ناوچەی گەرمیان، لە کاتی خۆیدا کفری ناچەیەکی گرنگی بازرگانی و کشتوکاڵی بووە و ئەو ئاشانە رۆڵی گرنگیان لە ژیانی هاووڵاتییاندا بینیوە.
کفری لە رووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مامناوەندی ھەیە، بەڵام لە وەرزی ھاویندا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
شارى کفرى بە شوێنەوارى دێرین دەوڵەمەندە و چەندین شوێنەوارى سەردەمە جیاوازەکانى تێدا ماوەتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 74 times
Write your comment about this item!