کوریک نیسان بواری دەینی یەکجار
کوریکە نیسان، گوڵێکی سووری وردیلەی گەڵا سەوزە لە مانگی چواردا دەردەکەوێت بۆیە لە کوردستاندا پێی دەڵێن گوڵەنیسان، لەو سەروبەندەی گوڵەنیسان دەپشکوێت، کەژ و کێو یەکپارچە خەمڵیوە و ڕازاوەتەوە و بۆن و بەرامەی هەرچی گوڵ و گیاوگۆڵە لەو دەشتودەرەدا دێت و لوت پڕ دەکات لە عەتر، #حاجی قادری کۆیی# گەورە شاعیری کورد لە غوربەتدا بۆ ئەو دیمەنە فەرمویەتی:
گوڕەی بەهارییە ئێستێکە شاخ و داخی وڵات
پڕە لەلالە و نەسرین و نەرگسی شەهلا
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# و وراتی #کۆیە# بۆ ناوەڕاستی بەهارێ وتراوە: نێرینەی بوارێ و گوڕەی بەهارێ، بەهاتن و پشکوتنی کوریکە نیسان بەهار بەیەکجاری دێت و پڕ دەبێت وەکوو مانگی چواردە، یەکجار: بە تەواوەتی و یەکپارچەیی، بۆیە کورد وتویەتی: کوریکە نیسان بواری دەینی یەکجار.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 50 times
Write your comment about this item!