#بەنین ئەحمەد#ی کیژە یاریزانی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دووەم میدالیای لەسەر ئاستی کچان بۆ هەڵبژاردەی ئێراق بەدەست هێنا.
سەرکەوتنی کیژە پێشمەرگەکان بەردەوامە و لە یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا، بەنین ئەحمەدی کیژە یاریزانی تیمەکەی یانەی پێشمەرگە و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی لە یاری هەڵدانی قورسایی پلەی سێیەم و میدالیای بڕۆنز بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بە ئەنجامی کیژە پێشمەرگەکان، #نزار ئەکرەم# ڕاهێنەری کیژانی پێشمەرگە و یەکێک لە ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی ئێراق لەو پاڵەوانێتییەدا بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان کۆنترۆڵی هەڵبژاردەی ئێراقی کردووە و لە کۆی 12 یاریزانمان 10 یاریزانی یانەی پێشمەرگە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی نیشتمانی دەکەن کە خۆشبەختانە و لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی دا توانییان دوو میدالیا بەدەست بهێنن.
نزار وتیشی یارییەکان بەردەوامە و هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئەنجامی کاریگەر و بەرچاوترمان هەبێت و ئامادەکاری تەواویشمان بۆ ئەو مەبەستە کردووە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1 times
Write your comment about this item!