بە بردنەوەی لە تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی شێروانە#، تیمی بێچووە شێرە پێشمەرگەکان گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان یەکلاکردەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی #07-06-2024# و لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان قۆناغی پێش چوارگۆشەی زێڕین، تیمی بێچووە شێرە پێشمەرگەکان لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی ئاشتی# ڕووبەڕووی بێچووە شێرانی یانەی شێروانە بوونەوە و تێیدا و دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرزی هونەری لەو یاریەدا پێشمەرگەکان بە ئەنجامی 5 گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیان بەدەست هێنا و بەو سەرکەوتنەشیان بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی یانە بەشدارەکان گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین یەکلاکردەوە.
ئەمە و لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکانیش ئاشتی شاری #سلێمانی# سەرکەوتنی بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر کرد.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان بە بەشداری 32 یانە دەستی پێ کردوو یارییەکانی تایبەت بوو بە لە دایکبووانی (2010 و 2011). [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3 times
Write your comment about this item!