ناونیشانی بابەت: دراو و شمشێری کەریمخانی زەند... ئەو کوردەی فەرمانڕوایی ئێرانی دەکرد
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
بەدرێژایی مێژوو کورد پێگەی بەهێزی هەبووە لە گرتنەدەستی دەسەڵات و پاشایەتی و میرنشینی، یەکێک لەوانەش کەریمخانی زەندە، کە وەک کوردێک توانیویەتی چەندین ساڵ وەک پاشایەک فەڕمانڕەوایی وڵاتێکی وەک ئێران بکات و لە سەردەمی دەسەڵاتیدا دادوەری و ئاسایش سەرانسەری ئەو وڵاتە بگرێتەوە.
لە کۆنەوە هەر دەسەڵاتدارێک هەوڵی داوە جگە لە ئەمن و ئاسایشی وڵات، بایەخ بە ئابووری و بووژانەوە بدەن و سکە و دراوی تایبەت بە فەرمانڕەوایی خۆیان هەبێت، هەروەک کەریم خانی زەند، کە دراوی تایبەت بە خۆی هەبووە و دوای تێپەڕبوونی سەدان ساڵ بەسەر فەرمانڕەوایەتییەکەی، تا ئێستا دراوەکەی پارێزراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، لەسەر گۆڕ و ئارامگای لە شاری شیراز، شمشێر و ئەو کەرستە سەربازییانەی، کە بەکاری هێناون، دانراون.
بەپێی سەرچاوەی زانیاریی مێژوویی، کەریم خانی زەند، کەسایەتیی ناوداری زەندی، کە هۆزێکی گەورەی عەشرەتی (لەکە) و لە گوندێکی ناوچەی مەلایەر لەدایک بووە، ئەو کاتەی نادر شای ئەفشار خاکی لوڕ و بەختیاریی خستە ژێر رکێفی خۆیەوە، کەریم خان دەچێتە ناو ریزی سوپاکەیەوە و پلەکان دەبڕێت تا دەگاتە پلەی سەرکردەی سوپا، دوای لەناوچوونی نادرشا، پشێوی و پاشاگەردانی ئێران دەگرێتەوە، کەریم خان توانی لەو بارە دژوارەدا دەسەڵاتی زەندییەکان دامەزرێنێ و فەرمانڕەوایی ئێران بکات، لەگەڵ ئەوەشدا، نەیهێشت پێی بڵێن پاشا، هەمیشە خۆی بە خزمەتکاری گەل زانیوە.
لە ماوەی 33 ساڵی دەسەڵاتی #کەریم خانی زەند#دا، دادوەری و ئاسایش سەرانسەری ئێران دەگرێتەوە، هەرچەندە کەریم خان نەخوێندەوار بوو، بەڵام لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتدا لێهاتوو بووە، لەگەڵ دوژمنەکانی نەرمونیان و لێبوردە بووە. لە ساڵی 1779 کۆچی دوایی کردووە، دوای مردنی جارێکی دیکە نائارامی و شەڕ و کوشتار لە ئێراندا سەری هەڵداوەتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 510 times
Write your comment about this item!