شێخ مارفی سەعاتچی بۆی گێڕامەوە وتی: شێخ عەلی مەلا لە دێی چنارەی وارماوا هەبوو، خزمایەتی لەگەڵ ئێمەشا هەبوو. خەتێکی خۆشی جوانی هەبوو. سمایلنامەیەکی نووسیبووەوە کەسی دەست نەکەوتبوو پیشانی بدا و ئافەرینی بۆ بکا. نیشانی دایکی دابوو، دایکیشی ئەیگرێ بە دەستەوە و زۆر بە دڵ سەیری ئەکا و ئەڵێ: یاڕەبی ڕۆڵە دەستت خۆش بێ، چەند ڕێک و پێکە ئەڵێی گۆلە تووتنە. پەنجەشی ئەکێشێ بۆ شوێنێکی و ئەڵێ: بەڵام ئا لەوێ دا «گڵمتک»ێکی تدایە. شێخ عەلی وتی کە سەیرم کرد لەو شوێنەدا ڕاست بوو غەڵەتێک لە نووسینەکەدا هەبوو.
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 98 times
Write your comment about this item!