ئاشتی گەرمیانی-هۆڵەندا
پەیمانی لۆزان #24-07-1923# دوای کۆنگرەیەک لە شاری لۆزان لە سویسرا کە بەسترابوو ئیمزا کرا. کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دووەمی 1922دا دەستی پێ کرد و لە #30-01-1923#دا لەبەر نەگەیشتنە ئەنجام بڵاوەی لێکرا، دواتر دیسان دەستی پیکردەوە و لە 24-07-1923دا ئیمزاکرا، ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنەکە لە شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا، سەرکردە بەشداربووەکان لە ئو ڕاقی شاتۆ دوو ئوشی مابوونەوە و تابلۆیەکی ڕێکەوتننامەکە لە لۆبی ئوتێلەکەدا ھەڵواسراوە. مەبەست لە کۆنگرەکە باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێککەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سیڤەر بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەرۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستمی تەنکە دەریاییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و داراییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەریی لە مەسەلەی کورد و کێشە ڕەواکەی دا و نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سیڤەر بێتە دی. ئەو کەسایەتییانەی کە بەشداری ئەو ڕێککەوتن و کۆبوونەوەیە بوون لەو کاتەدا بریتیی بوون لە:
عیسمەت ئینۆنۆ (دەوڵەتی تورکیا) و لۆرد کورزون (بەریتانیا) و ئەلیفتھیرۆس ڤێنیزێلۆس (یۆنان) و چاودڕەکانیش بریتیی بوون لە:
جۆزەف گروو: نوێنەری ئەمریکا لە سویسرا.
بەشەکانی ڕێککەوتننامەکە:
ڕێککەوتننامەکە پێکھاتووە لە 143 بڕگە کە ھەندێکیان لەم بەشانەدان:
پێشەکی
بڕگە سیاسییەکان.
بڕگە دارایییەکان.
بڕگە ئابوورییەکان.
گەیاندن و پرسە پاکسازییەکان.
دابینکارییە جیاجیاکان.
ڕێکەوتنی ڕێزگرتن لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون و کار و دەسەڵات.
ڕێکەوتنی بازاڕ.
ڕێکەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی ھاوڵاتی تورکی و یۆنانی.
ڕێکەوتنی نێوان یۆنان و تورکیا ڕێزگرتنی قەرەبووکردنەوەی دوولایەنەی ھاوڵاتیان و گۆڕینەوەی گیراوانی شەڕ.
جاڕنامە دەربارەی دەرکردنی لێبوردنی گشتی.
جاڕنامە دەربارەی موڵکی موسڵمانانی ناو یۆنان.
جاڕنامە دەربارەی مەسەلە پاکسازییەکانی ناو تورکیا.
جاڕنامە دەربارەی بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە تورکیا.
پرۆتۆکۆلی دابینکردنی ھەندێک دانپیانان دەربارەی دەوڵەتی عوسمانی.
ئەو پلان و ڕێککەوتننامەیە دووربینی ناوچەکەی بە شێوەیەک گۆڕی کە هەموو پلان و تێگەیشتنێکی وەلا نا، هەر بۆیە لە 24ی تەمموزی 1923دا سەرکەوتووانی جەنگی جیهانی یەکەم و تورکیا پەیمانی لۆزانیان لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆ کرد. پەیمانی سیڤەر هەڵوەشایەوە و کۆتایی بە خەونی دەوڵەتی کوردی هێنا، ڕێککەوتنی سیڤەر بە چەند هۆکارێک هەڵوەشایەوە، لەوانە کەمالیستەکان بەهێزبوونێکی زۆریان بینیبوو، بە تایبەت لە لایەن عیسمەت ئونۆی، سەرکردەی کەمالیستەکانەوە کە هەر لە سەرەتاوە دژی ڕێککەوتنەکە بوو، هەروەها هەرچەندە پێشتر بەریتانیا پاڵپشتی لە کەمالیستەکان نەکردبوو، بەڵام لاوازی سەرکردایەتی کورد و نەبوونی کۆدەنگی و هەروەها دەستتێوەردانی ڕووسیا و پشتیوانی لە تورک و کەمالیستەکان، بەریتانیایان ناچار کرد هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت، هۆکارێکی تریش ئەوە بوو کە ئیتاڵیا و فەرەنسا ئەو مافانەیان پێداون کە پێشتر نەیانبوو، بۆیە بەریتانیا پێویستی بە کارێک بوو بۆ ئەوەی دۆستەکانی لەدەست نەدات، لە ئەنجامی ئەو شتانەی پێشوو، هەروەها هۆکاری دیکەی وەک ململانێی ئەرمینیا و یۆنان، ڕێککەوتننامەی سیڤەر هەڵوەشایەوە و ڕێککەوتننامەی لۆزان واژۆ کرا.
مادەکانی 37 تا 45 لە ڕێککەوتنی لۆزان گرنگترینیان بوون، چونکە باسیان لە مافی کەمینەکان دەکرد لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، لە ماددەی 37دا هاتووە، حکومەتی تورکیا مافی دەرکردنی هەر بڕیارێکی هەیە کە نەگونجا لەگەڵ بڕیار و بەرژەوەندییەکانیدا. بەپێی ماددەی 38 حکومەتی تورکیا بەڵێن دەدات بەرگری لە ماف و موڵک و ئازادیی هاووڵاتییانی تورکیا بکات بەبێ ڕەچاوکردنی زمان و ڕەگەز و ئایین. لە مادەی 39 زیاتر دەڵێت حکومەتی تورکیا نابێت ڕێگری لە هیچ کەسێک بکات کە ملکەچی سەروەری تورکیا بێت. دەتوانن بەشداری هەر چالاکییەکی ئایینی، بازرگانی، ڕۆژنامەوانی، یان سیاسی بکەن، لە پەیمانی لۆزاندا باسی کورد و کوردستان نەکراوە، باسی ئەرمەنەکانیش نەکراوە، تەنانەت باسی پەیمانی سیڤەریش نەکراوە، بەڵام ناوەرۆکی پەیمانی سیڤەر هەڵدەوەشێتەوە بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا کورد وەک نەتەوە یان تەنانەت وەک کەمینەیەکی بچووک لە تورکیا دانپێدانراو نییە. خاڵێک ئەوەیە کە تورکیا دەبێت مافی زمانەوانی و هەروەها مافی کەمینەکانی جگە لە موسڵمانان دابین بکات، لۆزان وەک ئەوە باسی کوردی کردووە وەک ئەوەی کە نەبێت، تەنانەت ئەرمەنەکان هەلومەرجیان باشتربووە، چونکە ئەوان وەکوو کەمینەیەکی ئایینی لە تورکیا دانیان پێدانراوە و ناویان نەهاتووە، بەڵام وەکوو کەمینەیەک دانیانپێدانراوە. ئەگەر هەلومەرجی ئەو سەردەمە لەیەک بدەینەوە ئێستا زۆرکەس باسی ئەوە دەکات کە کورد بۆ هیچی نەکردووە دژی پەیمانی لۆزان؟ پرسیارەکەش لەوەوە هاتووە ئەگەر ئەمڕۆ شتێک ڕوو بدات وەکوو پەیمانی لۆزان ئێمە هەموومان ڕاپەڕین دەکەین و چەک هەڵدەگرین و شەڕ دەکەین و پەلاماری داگیرکەر ئەدەین، لایەنی کەم دەتوانین لە پاش 100 ساڵ دەتوانین ئەو کۆنفراس و چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری و کەلتووری و سیمینار و بڵاوکراوە و گفتووگۆکردن و زۆر چالاکی تریش لەپاڵ ئەمانەدا ئەنجام بدرێت، ئەوەش ئەمڕۆ لە ڕێگەیەوە دەتوانین ئەوە بەدی بهێنین، و خۆمان کۆبکەینەوە لەژێر ئەو چەترەدای، خۆمان ساز بدەین وەکوو نەتەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بەتایبەتیی لە ئەوروپا و جیهاندا کە لۆبی درووست بکرێت و سەرەنجی میللەتانی جیهان و دۆستەکانمان و ئەوانەی کە سۆزیان هەیە ئەو نەتەوەیە کە لە 100 ساڵی ڕابردوودا چ غەدر و پێشێلکاریەکیان کردووە بەرانبەر بە مافە سەرەتایییەکانمان.
ئەگەر چی 100 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێ دەپەڕێت و دەپرسین ئایا لۆزان باسی میللەتی کوردی کردووە؟
ئەوەی کە گرنگە دەزانین کە دەوڵەتە زل هێزەکان لەو کاتەدا و زۆر جار لەبەر بەرژەوەندی خۆیان پشتییان لە میللەتەکە کردووە، بەڵام ئێمە دەبێت لە یەکخستنی نێو ماڵی کوردییەوە دەست پێ بکەین، دواتر من پێم وایە وەکوو چەترێک لەژێریدا کۆ ببینەوە و داوا و دەنگمان و چالاکییەکانمان لەوێدا کۆ بکەینەوە لە ڕێگەی چالاکییە هونەری و کەلتووری و ڕۆشنبیری و گفتوگۆ و سیمینارەکانەوە ئەو ڕایە جیهانییە بەلای خۆماندا ڕابکێشین، نەک وەکوو 100 ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی شەڕ و ڕوو بەڕووبوونەوەدا بێت، ئەوان باسی میللەتی کوردیان نەکردووە، بەڵام ئەوەی لەبەرژەوەندی خۆیاندا بوو بێت! ئەوەیان هەڵبژاردە کردووە، ئەوەیان ئیمزا کردووە.
بەڵام دەبێت ئێمە چی بکەین! وەکوو باسم کرد لەم سەدەیەدا لە کاتێکدا کورد هەنگاوی گرنگ و پێشکەوتووی ناوە لە دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی زل هێز و بەرژەوەندی دەوڵەتان لەوەدایە کە لە ناوچەکەدا بوونیان هەبێت و گرنگی پێ دەدەن، دەبێت ئێمەی نەتەوەی کورد لە کوردستاندا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نێو خۆی خۆماندا بەهێز بکەین و نێو ماڵی کوردی ڕێک بخەینەوە، چەند ڕەهەندێکی سیاسی و نەتەوەیی هەیە، کە پەیامەکەی بگەیەنێت و لۆبییەک بۆ خۆی کۆ بکاتەوە، کە ئێمە میللەتێکین سەرەڕای ئەو هەموو دوژمنکاری و سڕینەوە و داگیرکاری و جینووساید و کۆمەڵکوژییە، هەر ماوین و هەر ڕشتین لەسەر ئەوەی کە بگەین بە مافەکانمان و گەلێکی ستەم لێکراوین. کۆنفرانسێک ئەگەر ئەنجام بدرێت و چەندین چالاکی سیاسی و کەلتووری و جڤاکی لە ئەوروپا و کوردستان و جیهاندا ئەنجام بدرێت، هەنگاوێکی زیندوو دەبێت بۆ ساڵانی تر و بۆ لۆبی کردن و بۆ لێکتێگەیشتن لەو مەلەفە شاراوانەی کە ئێمە دەبێت توێژینەوەی لەسەر بکەین، لاپەڕەکانی ئەو ڕێککەوتننامانە دەبێت ورد و درشت لێی نزیک ببینەوە، و دیدەی ڕەهەندە جیاوازەکانی لێ بگرین، ئەکادیمی و زانکۆکان و پەیمانگە توێژینەوەکان دەبێت وردتر دیدەی لێ بگرێت و دەست بخاتە سەر خاڵە لاوازەکانی میللەتی کورد و بەرەو پێش چونێک بخاتە سەر نەخشە ڕێگەیەک بۆ داهاتووی نەتەوەکەمان. ئەمەش ئەرک و ماندوێتی تێدایە لە ئێستا و داهاتوودا. [1]