«حاجی مەلای #جوانڕۆ#» ئەچێ بۆ ئەو دەشتی «شیروانە»یە و فەقێیەکی تاڵشی لەگەڵ ئەبێ. لەو دەشتە تووشی شوانێکی جاف ئەبن. حاجی مەلا سەیر ئەکا ئەوا شوانە گاڵۆکێکی بە دەستەوەیە و کەڕەکێکی خستۆتە لاشانی، ڕیشی ماش و برنج بووە. بانگی لێ ئەکا: ئەرێ لالۆی شوانە لە کەیەکەوە شوانی؟ ئەویش ئەڵێ: مەلا ئەوەتی کە خۆمم ناسیگە هەرا شوانم، حاجی مەلا بە فەقیەکە ئەڵێ ئێستا ئەم شوانە تاقی ئەکەمەوە، چونکە ئەمە قەد ئاوەدانی نەدیوە. ئەڵێ:
«لالۆی شوانە بەچیا ئەزانی خوا یەکە و دوو نییە؟ من ئەڵێم دووە». شوانەش ئەڵێ: «مەلا من لە باوکمم بیستگە وتیگە خوا یەکە، باوکم لە باپیری بیستگە وتیگە خوا یەکە، باپیریشم لە باپیرە گەورەم و هەر وەو جۆرە، ئێستا وە کەلام خوا ئەگەر تۆ بێژی دووە دەکەومە ملت وەم گاڵۆکە سەرت وەک نێرکە تەشی لەو ناوەدا خول ئەخوا، ئیتر بیوڕەوە». حاجی مەلا وتی: کە ئەمەم بیست دەستم کردە ملی و ناوچەوانم ماچ کرد و وتم: ئیمانی تۆ لە هی من قایمترە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 319 times
Write your comment about this item!