مامۆستایەکی زانکۆ باس لە یادی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی دەکات و دەڵێت: ئیدریس بارزانی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوە بوو کە چاونەترس و بوێر بوو لە بڕیار دان و هەنگاونان بەرەو ئاییندەی کوردستان.
ئەمڕۆ #31-01-2017#، لە یادی شەهیدبوونی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی، د. #ئازاد نەقشبەندی#، مامۆستای زانکۆ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “گرنگە یادی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاشنایەتیمان لەسەر ڕێبازەکە هەبێت”. باسیشی لەوە کرد: “من هەندێک شتم گوێ لێ بووە لە نەیارەکانییەوە کە باسیان کردووە، ئەوان گوتوویانە کەسێکی تەواو کۆڵنەدەر بووە، کەسێکی ورە بەرز بووە، لە کاتە دژوارەکاندا، بۆ نموونە لە کاتی پیلانی ڕێککەوتنی جەزائیر لە 1975، ئیدریس بارزانی، یەکێک لە کەسە کۆڵنەدەرەکان بووە و داوای شۆڕشی کردووە بەرانبەر بە دوژمنەکانی و گوتوویەتی (ئێمە دەبێت ببینە قوربانیی گەلەکەمان)، ئەم شایەتییە نەیارەکانی بۆیان داوە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئەوەشی نەشاردەوە کە لە نەیارانی کوردەوە بیستوویەتی و دەڵێت: “لە مامۆستاکانی ئەوسای #زانکۆی سلێمانی#م گوێ لێ بووە لە دەرەوەی وڵات و لە کاتی شۆڕش لە ساڵی 1974، ئەوان وتیان ئیدریس بارزانی، زۆر بەشێوەیەکی بەڕێزەوە سەیری مامۆستایانی زانکۆ دەکات، بە سامانێکی نەتەوەیی داناون، داوای کردووە بپارێزرێن، لە هەموو شتێک پێشەنگ بکرێن، کاتێک لەگەڵ مامۆستاکان کۆبووەتەوە، ئەم قسەی کردووە.
ئازاد نەقشبەندی ئەوەشی خستە ڕوو، ئیدریس بارزانی بە ڕێزێکی زۆرەوە لە زانست و هزری ڕوانیوە، دەشڵێت: “لە هەمووی گرنگنتر ئەوە بووە کە سەرکردەیەک بوو، یەکڕیزیی گەلی کوردستانی ویستووە، هەموو شایەتی بۆ دەدەن کە ئەو ئەندازیاری بەرەی کوردستانی بووە، ئەو بووە حزبە کوردستانییەکانی لەیەک بەرە کۆکردووەتەوە و ڕێکیانی خستووە، بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنێت بە شەڕ و ناکۆکییەکانیان، کە وایە، لە کاتێکدا یادی ئەو پیاوە دەکرێتەوە، دەبێت ئەو لایەنانەمان لەبەرچاو بێت”.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 422 times
Write your comment about this item!