شەوێک دز ئەچێتە ماڵی #فایەق بێکەس# لە #هەڵەبجە#، دزە هەر چەند ئەگەڕا لە کاغەزە شڕە بەولاوە هیچی تری بەر پەل ناکەوێ، دزە هەر لە بەر خۆیەوە بۆڵەی دێ. فایەقیش بەخەبەر ئەبێ هیچ دەنگ ناکا لە ئاخرا قاقا دەس ئەکا بە پێکەنین. دزە ڕائەچەنێ و ئیش لە ئیش ئەترازێ ناچار ئەڵێ: مردووت مرێ بە حاڵ و باڵی ماڵە جوانەکەت پێئەکەنی؟ بە چی پێئەکەنی؟ فایەقیش ئەڵی: مردووی خۆت مرێ، من بە عەقڵی تۆ پێئەکەنم ئەوی کە من بە ڕۆژی ڕووناک ناتوانم پەیدای کەم تۆ ئەتەوێ بە شەوی تاریک بیدۆزیتەوە؟ بڕۆ بە ڕێی خۆتەوە. پاشان لێک ئاشکرا ئەبن و ئەبن بە دۆست. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 124 times
Write your comment about this item!