شێخ جەمالی ئەتروشی بۆی گێڕامەوە وتی:
لەو #شارەزوور#ە لە «وارماوا» بووم، پیرێژنێک هاتە لام شکایەتی کرد کە دیزەڕۆنی هەبووە دەروێش حەمەسەنی شاتری دزیویەتی و نایداتەوە. وتی: منیش ناردم دەروێش حەمەسەنم هێنا بە قسەی خۆش و بە لێدان نەچووە ژێری، سوێندی ئەخوارد وەکوو گەڵای دار بە خوا و بە پێغەمبەر کە نەیبردووە. پیاوێک لەوێ بوو و هات پێ وتم سوێندێ بە «سەی ساق» بدە، ڕاستیەکەت پێ ئەڵێ. منیش هێنام وتم: ڕوو بکەرە سەی ساق بڵێ بەو سەی ساقە من ئەو ڕۆنەم نەبردووە، هەر ئەوەندەم زانی وتی: دەسا قوربان من بردوومە و چوو دیزە ڕۆنەکەی هێنایەوە! پاشان پێم وت: تۆ ئەو هەمووە سوێندەت بە خوا و پێغەمبەر خوارد بە درۆ، کە چی کە هاتە سەر سەی ساق ڕاستت وت، ئەمە چی بوو؟ وتی: خوا و داردەستەی خوا لە پیاو ئەیگرن و ئەوەندە توڕە نابن، بەڵام ئەو سەی ساقە بێفەڕە دەس وە دەمی سەگا ئەکا، لە ڕاستی لەو ناوێرم! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 80 times
Write your comment about this item!