ئەمڕۆ چوارشەممە،
21-02-202421-02-2024، لە ڕۆژی جیهانیی
زمانی دایکزمانی دایکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دایک بۆ هەموو پێکهاتەکان دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: جەخت لە پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دایک بۆ هەموو پێکهاتەکان و بەهێزکردنی فرەچەشنیی زمان و کولتوورەکان لە کوردستان و مافی خوێندن و پەروەردە و فێربوون و ئازادیی زمانی دایک لە هەموو شوێنێکی سەر زەوی، دەکەینەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: لەم یادەدا بە ڕێزەوە هەموو ئەوانە بە بیر دەهێنینەوە کە خزمەتیان بە زمانی کوردی و زمانی دایک لە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان کردووە. دەستخۆشى لەوانەی له و خزمەتە پیرۆزە بەردەوامن لەپێناو پاراستنی گرنگترین ڕەگەز و بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووریدا کە زمانی دایکە.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 310 times
Write your comment about this item!