$باکووری کوردستان$
- ئەو ئاگرەی سوپای تورک لە دارستانەکانی گابار و جودیی بەرداوە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامیی هەیە.[1]
- دوای ئەوەی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە دەستی بە سەر شارەوانی شاری ئێلحدا گرت و محەمەد دەمیری هاوسەرۆکی شارەوانیەکە سەردانی ڕێکخستنی #هەدەپە#ی شارەکەی کرد، لە لایەن هێزە فاشیستەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کرا. بڕیاری دەستگیرکردنی دەمیر لە چوارچێوەی قۆناغی ئۆپراسیۆنی دژی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک درا کە بەر لە چەند ڕۆژێک بڕیاری لەسەر درابوو.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چالدێران دەستڕێژییان لە کوڵبەران کرد و بەو هۆیەوە #کۆڵبەر#یک بە ناوی وەیسی حوسێن نژاد خەڵکی گوندی سگریک بە سەختی بریندار بوو. بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ناوبراویان گواستۆتەوە بۆ ناوەندەکانی چارەسەریی پزیشکی لە شاری وانی باکووری کوردستان.[6]
$باشووری کوردستان$
- داگیرکەری تورک، دوێنێ شەو و بەیانیی ئەمڕۆ کوێستانی گوندی مێرگەڕەش تۆپباران کرا، لە ئەنجامدا ڕەز و باخ و بەشێکی خانووی هاووڵاتییانی گوندەکە سووتا و هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384472/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سووتانی ژمارەیەک خانووی مێرگەڕەش بەهۆی تۆپبارانی تورک=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سووتانی ژمارەیەک خانووی مێرگەڕەش بەهۆی تۆپبارانی تورک=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە 252 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و 13 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 122 تووشبووش چاکبوونەتەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی ئەمرۆ لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# لەسەر گڵکۆی شەهیدی قەلەم #سۆران#ی مامە حەمە یادی 12 ساڵی تیرۆرکردنی ئەو شەهیدە کرایەوە، لە مەراسیمەکەدا بە ئامادەبوونی هەر یەک لە کەسوکاری شەهیدی قەلەم و چالاکوانان و ڕۆژنامەوانان یادی ئەو شەهیدە بەرز ڕاگیرا.[1]
- ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #ئارێز عەبدوڵڵا#: “تاوەکو لە کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی، کێشە و ناکۆکییەکانمان چارەسەر نەکەین، بڕیاری سەرکردایەتی وایە فراکسیۆنەکەمان لە پەرلەمان، بەشداری کۆبوونەوەکان نەکات و سەرۆکی پەرلەمانیش بەرنامەی کار دانەنێت”.[4]
- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سووربێت لەسەر بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان، ئێمەش سوور دەبین لەسەر بەردەوامبوون لە دانیشتنەکان.[2]
- چەکدارانی #داعش# لە چەمی سیروان لەنزیک گوندی شێرک ئاڵای خەلافەتیان لەسەر چەند کارگەیەکی لەکارکەوتوو هەڵکرد. دوای چوونی سوپای عێراق و #حەشدی شەعبی# بۆ شوێنی هەڵکردنی ئاڵاکە، شەڕ دروستبوو.[2]
- لە شارۆچکەی #بنەسڵاوە# پیاوێک هاوژینەکەی بە بەرچاوی دایک و خوشکەکانییەوە دەکوژێت. پۆلیسی #هەولێر#یش دەڵێت ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و بکوژەکەش دەستگیرکراوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی شەهید حسێن حەمادە #شەڕڤان#ی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک بە بەشداری سەدان هاوڵاتی ناوچەی شەدادا بە مەراسیمێکی شایستە بەخاک سپێردرا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە کانتونی #کۆبانێ# بە بەشداری سەدان هاوڵاتی، تەرمی شەهید وەلید شەعبان (وڵات کۆبانێ) شەهیدی #قەسەدە# بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاک سپێردرا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی هەشت فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری ئێف 35 کە گەشەسەندووترینی سەر ئاستی جیهانە و لە بنەمادا بۆ تورکیا دروستکرابوون، کڕییەوە.[2]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوو شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات(#هەسەدە#)و فەرەنسییەکی شارەزای بواری هەڵگرتنەوەی مین، لە سنووری ڕەققە لە ئاکامی تەقینەوەی مینێک گیانیان لەدەستدا.[3]
- لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە لە دامەزراوە مەدەنیی و سەربازییەکانی ئێران ڕوویانداوە، لەنێویاندا کۆمەڵگە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکیش هەن. گۆڤارێکی ئەمریکی پێیوایە، ئەگەر لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا ئیسرائیل بەردەوامبوو لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران، ئەوا ئەگەرەکانی هەڵگیرسانی جەنگ زیاتر دەبن، بەدووریش نازانرێت مانگی 10ی ئەمساڵ سوپرایزێکی کوشندە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕووبدات.[2]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا وڵاتەکەیان ژمارەیەکی پێوانەیی لە مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکردووە. ئاماژەی بەوەش داوە، لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا 229 کەس بەهۆی ئەو پەتایە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.[3]
- ئەڵمانیا داوای لە تورکیا کرد، کردەوە هەراسانکارەکانی لە دەریای سپی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ڕابگرێت.[3]