- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەناوی شێخ عەبدوڵڵا سامی لە باشووری شارەکە لە گەڵ دوو پاسەوانی کوژران.
- سێ گەنج لە زێی گەورەدا دەخنکێن.
- لە بەیاننامەیەکدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویانکردۆتەوە، دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام، 300 هاوڵاتی کورد کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و شەوی ڕابردوو دەستگیرکرابوون ئازاد کرد. بە پێی بەیاننامەکە، ئەو 300 کەسە لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق ئەبو مەسعەب کە شەوی ڕابردوو دەستگیرکرابوو، ئازادکراون، پرۆسەی دیل بە دیل کردنەکە لە ڕێگەی هێزەکانی سوپای ئازادی سوریاوە ئەنجامدراوە.
- چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق، بیلادی شام و بەرەی ئەلنوسرە، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانیان لەگەڵ کوردانی خۆرئاوا، لە مزگەوتەکانەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن"هەرکەسێک کورد بکوژێت ماڵەکەی و ژنەکەی پێ حەڵاڵە و دەچێتە بەهەشتەوە".
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,201 times
Write your comment about this item!