- پارێزگاری کەرکووک عەبدولڕەحمان مستەفا ڕایگەیاند: نابێت بەبێ جێبەجێکردنی مادەی 58 دەستووری کاتیی ئێڕاق هەڵبژاردن لە کەرکووکدا سازبدرێت.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی بەڕێوەبەری پۆلیسی موسڵ بۆ ئاکرێ هەڵهاتووە و پارتیش گرتوویەتی و ڕەوانەی بەغدای کردووە، ئەم بەڕێوەبەرە پەیوەندیی زۆری لەگەڵ تیرۆریستە عەرەبەکاندا هەبووە.
- بەپێی ئامارێک کە لە سایتی پەیامنێردا بڵاوکراوەتەوە، %40ی کوردی بندەستی داگیرکەری ئێران بێکارن و ئەمانە زۆربەیان خەریکی کاری قاچاخچین لەسەر سنووری ئێران و ئێڕاق، بەڵام بەپێی ئاماری د.ا %20 کورد بێکارن.
- بەستنی کۆنگرەی شەرەم ئەلشێخ لە میسر بۆ داڕشتنەوەی ئێڕاق، لەم کۆنگرەیەدا کۆڵن پاوڵ بەشداریی کرد و هەروەها هەموو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە دراوسێکانی ئێڕاقیش بەشدارییان کرد. وەفدی ئێڕاق بەسەرۆکایەتیی هوشیار زێباری بوو.
- جالیەی کوردی لە کازاخستان لەیادی تێپەڕبوونی 60 ساڵ بەسەر کۆڕەوی کوردەکان لە قەفقازەوە کە ساڵی 1944 ڕوویدا، لە سەنتەری کەلتووریی نیشتمانیی شاری ئالمائاتا کۆبوونەوە و ئاهەنگێکیان گێڕا. لە ئاهەنگەکەدا جگە لە ژمارەیەکی زۆری کورد، نزیکەی 600 میوانی بێگانەش ئامادەبوون لە نێویشیاندا ئەلێکساندەر سێرگیۆڤیچ تیرشنکۆ سەرۆکی ئێسنبلی کازاخستان و ڤیکتۆر ڤۆیسلاف خیربانۆف پارێزگاری شاری ئالمائاتا و باڵیۆزەکانی ئەرمینیا، لاتڤیا، پۆلۆنیا، ڕۆمانیا و ئیسرائیل و، هەریەک لەوانە لە ئاهەنگەکەدا وتەیەکیان پێشکەش کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە دانیشتوانی کورد لە ئازادیدا بژین و بەمافە ڕەواکانی خۆیان شاد بن.
- پەڕڵەمانی ئەوروپی لەسەر کێشەی کورد لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی سازکرد و لەو کۆبوونەوەیەدا چەند کوردێکیش بەشداربوون.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,662 times
Write your comment about this item!