مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی نۆیەمین کۆنگرەی
یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز
زیبا تەهازیبا تەها، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی کۆنگرە و هەڵبژاردنتان بە سکرتێر و ستافی مەکتەبی سکرتاریەتی ئەو ڕێکخراوە تێکۆشەرە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لە ئەرکی نوێدا بۆ دەخوازین.
ئومێدەوارین پڕۆگرام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان هاندەری زیاتری یەکێتیی ئافرەتان بێت لە بەرگریکردن لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و هێنانەدیی خواست و ویستەکانیان، هەروەها پاراستنی بەها باڵاکان و برەودان بە هەستی نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی و پێگەیاندنی نەوەیەکی بەرپرس و دڵسۆز بۆ خاک و نەتەوە، لە ئەرکە لە پێشینەکانتان بێت.
دووبارە سەرکەوتنی کۆنگرە لە ئێوەی تێکۆشەر و کادر و ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دەکەین و، وەکو هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕێکخراوەکەتان دووپات دەکەینەوە و ئومێد دەکەین نموونە و پێشەنگ بن لە خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان و، هەر سەرکەوتوو بن.
[1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
23-12-202323-12-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 481 times
Write your comment about this item!