$باکووری کوردستان$
- پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) ئەمڕۆ بە بەشداریی پەروین بوڵدان و سزای تەمەلی هاوسەرۆکانی گشتی لە هۆڵی کۆنفرانسی ئەیاز ئێلەگانس لە ناوچەی پەیاسی #ئامەد# بە ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ناوی پاڵێوراوەکانی بۆ هەڵبژاردی شارەوانییەکان ئاشکرا دەکات، بەڵام پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر هۆڵەکە. دوای هەڵکوتانەکەی پۆلیسی تورک ئەمروڵا یاڵچن ڕاوێژکاری فراکسیۆنی هەدەپە و موراد گۆکداغ خەباتکاری هەدەپە دەستگیرکران. یاڵچن و گۆکداغ لەلایەن پۆلیسەکانەوە بران بۆ ناوەندی پۆلیس و دوای وەرگرتنی وتەکانیان ئازاد کران.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165074/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەدەپە لە مەڕاسیمێکدا کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ناساند=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەدەپە لە مەڕاسیمێکدا کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ناساند=KTML_ImageCaption_End=
- هەدەپە لە شاری ئامەد بە مەڕاسیمێکی بەرفرەوان کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ناساند. لە مەڕاسیمەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە کوردان ئەم دەرفەتە گەورەیە بەکاردێنن و وانەیەک دەدەنە ئاکەپە.[1]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەی قوربانییەکانی بۆردوومانەکەی دوێنێی داگیرکەری تورک لە دێرەلووک بەرزبووەوە بۆ 4 قوربانی و 2 بریندار.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165074/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=قوربانییەکانی کۆمەڵکوژییەکەی داگیرکەری تورک=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=قوربانییەکانی کۆمەڵکوژییەکەی داگیرکەری تورک=KTML_ImageCaption_End=
- لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکدا چوار هاوڵاتی شەهید بوون، بەڵام دوانیان نادیارن، هاوڵاتیانیش کە دەیانەوێت بەشوێن کەسوکاریاندا بگەڕێن، ڕێگرییان لێدەکرێت و بنکەکانی سوپای تورک لە سنوری #دێرەلوک# ئاستەنگیان بۆ دروست دەکەن.[4]
- سامی ئۆشانا، بەڕێوەبەری شارەدێی دێرەلوک لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکەوە بانگەوازی لە حکومەت و پەرلەمانی هەرێم کرد، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەستبەکاربن و هۆشداریی بدەنە دەوڵەتی تورک بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی.[4]
- #ڕژاک#، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سنووری دێرەلوک کرد و داوایان کرد، هەموو لایەن و پێکهاتەکان هەڵوێستیان هەبێت، ڕاشیانگەیاند: بەکاربەدەستانی باشور دەڵێین، ئەوانەی خوێنیان ڕژا خەڵکی مەدەنی ئەم هەرێمەن، پێویستە بە سیاسەتی تەسلیمکارانەی خۆیاندا بچنەوە.[4]
- کۆچی دوایی ئەرشیڤوانی بەناوبانگی شاری سلێمانی #ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە#.[2]
- بەپێی بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەعات 12ی ئەمشه و گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# کۆتایی پێدێت.[3]
- هێزێکی ئەمنی لە شارەدێی دینارتەی سەر بە شارۆچکەی #ئاکرێ# هەڵیان کوتایە سەر بارەگای کۆمیتەی دینارتەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و بەرپرسی ئەو کۆمیتەیەیان بەناوی #عاسف حسێن زێباری# دەستگیر کرد.[5]
- ڕاوێژکارێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەگەڵ پێکهاتەکانی #کەرکووک# لە بەغدا کۆبووەتەوە و گوتوویەتی نابێ #حەشدی شەعبی# لە کەرکووک بمێنێت و دەبێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە چونکە لە نەمانی پێشمەرگە ناوچەکە بەرەوڕووی هێرشی تیرۆریستی بووەتەوە.[6]
- لەسنوری گوندەکانی ناوچەی ئیسڵاحی سەربە #جەلەولا# گروپی تیرۆرستی #داعش# پەلاماری هێزەکانی پۆلیسیان داوه و شەڕێکی سەخت بەردەوامە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە جەرابلووس، 3 تەقینەوەی یەک بەدوای یەک ڕوویاندا. بە گوێرەی زانیارییەسەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکان 2 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.[1]
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی گوندی ئووم هۆش-ی سنووری کانتۆنی شەهبا-یان کرد لە باکووری حەلەب.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، ڕەزان ساریجا و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بۆ ئەوەی بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن، بۆ جاری 784هەم سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی تورکیایان لە بورسا کرد.[1]
- 50 براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان نامەیەکی هاوبەشیان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نارد.[1]
- جۆن پۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: سوپای وڵاتەکەمان لە سوریا ناکشێنینەوە تاکو گرنتی پاراستنی کوردەکان نەکەین.[3]