#شنۆ#، یەکەمین شار کە لە ڕۆژهاڵاتی کوردستان و تەواوی ئێران، لە شەوی #24-09-2022# کاتژمێر 2 سەرلەبەیانی ئازادکرا، ئەمە دوا بەدوای ئەو خۆپێشاندانە سەرتاسەریە ئێران، کە پاش کوشتنی کچە کوردی شاری سەقز ژینا ئەمینی (#ژینا ئەمینی#) دێت، کە تەواوی ئێرانی تەنیەوە، لە پڕۆسەی ئازادکردنی شاری شنۆ چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
خۆپێشاندەران لە هەوڵی ئەوەدابوون کە بەندکراوە سیاسیەکان لە بەندیخانە ئازاد بکەن، هەروەها بنکەی سوپای پاسداران، ماڵ و دوکان و چەندین شوێنی بازرگانی شاری شنۆ لەلایەن خەڵکەوە سوتێندرا کە تایبەت بوون بە کەسانی پلە بەرزی پاسداران و ڕژێمی ئێران.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,148 times