$باکووری کوردستان$
- #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری #پەکەکە# لە پەیامەکەیدا بۆ مانگرتوان ڕایگەیاند، لە پێش هەموانەوە ئەو هەڤاڵانەی بەشداریی چالاکیی مانگرتن و ڕۆژووی مردن بوون، لە چوارچێوەی ئەو پەیامەدا، کە 2 پارێزەری من پێتانی دەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایی بە چالاکییەکەتان بهێنن.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284073/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لێدوانی پارێزەرانی نووسینگەی مافەکانی سەدە، کە پەیامەکەی ئۆجالانیان تیادا بڵاوکردەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لێدوانی پارێزەرانی نووسینگەی مافەکانی سەدە، کە پەیامەکەی ئۆجالانیان تیادا بڵاوکردەوە=KTML_ImageCaption_End=
- دوای پەیامەکەی ئۆجالان #لەیلا گوڤەن#، هاوسەرۆکی #کەجەدە#، پاش =KTML_Red=200 ڕۆژ لە مانگرتن=KTML_End= کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.[3]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنوری شارەدێی عەباسیە لە حەویجەی سەر بە پارێزگای #کەرکووک#، دوای کەوتنەوەی ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران، هاوڵاتیان بۆ بە مەبەستی کوژانەوەی ئاگرەکە دەچنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداو دوو کەسیش برینداربوون، هەروەها لە سنوری شارۆچکەی داقووق هەمان حاڵەت ڕوویداوە بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەکی کاکەیی شەهید بووە و چوار پۆلیسی بنکەی پۆلیسی داقووقیش برینداربوون.[1]
- تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاکان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، لەتاقیکردنەوەکانی ئەمساڵدا 112 هەزار و 585 خوێندکاری زانستی و وێژەیی و 3364 خوێندکاری پیشەیی بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەکەن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەر بۆ ڕادەستکردنەوەی #نەجمەدین کەریم# پارێزگاری دوورخراوەی کەرکووک و دەڵێت: لە لوبنان دەستگیرکراوه و بەکەفالەت ئازادکراوە.[2]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,527 times
Write your comment about this item!