$باکووری کوردستان$
- بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکەری تورک لە دژی #پەکەکە# لە سنووری پارێزگای #شرناخ# کە ڕۆژی 14ی تەممووزی ئەمساڵ دەستیپێکرد، لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی چەند پێگەیەکدا ئاگر لە بەشێکی دارستانەکانی چیای جوودی بەربوو. بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و بەهۆیەوە زەویوزاری خەڵکی ناوچەکە زیانی بەرکەوتووە. لەلایەکی دیکەشەوە لە دارستان و زەویوزاری کشتوکاڵی و باخ و ڕەزی بەشێک لە هاونیشتمانیانی باکووری کوردستان لە گوندەکانی خرنتووس و ئەنگەسۆر لە سنووری شارۆچکەی تووخ لە بەدلیسی باکووری کوردستان بەهۆکارێکی نەزانراو ئاگرکەوتووەتە وە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵەی #بانە# دەستەیەک #کۆڵبەر#ی ئەو ناوچەیەیان دایە بەردەستڕێژی گوللە و لانیکەم 5 کۆڵبەریان بریندار کردووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- کۆبوونەوەی #پەرلەمانی کوردستان#، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ کاژێر 11:00 بکرێت، دواخرا بۆ سبەی دووشەممە لە هەمان کاژێر.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384477/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 26-07-2020=KTML_Style=width:50%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384477/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #سلێمانی# ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان تەواوکردوون و ئەو کاتەی گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە پشکنین بۆ هەموو گەشتیاران دەکرێت.[2]
- بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و دابەش نەکردنی پێش جەژنی قوربان، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە چەند کارمەندێکیان دەستگیرکران. بەپێی ووتەی ئەو هاوڵاتیانەی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاتوچۆ لەناو بەڕێوبەرایەتیەکە بوون، ''هێزێک هەڵیکوتاوەتە سەر بەڕێوبەرایەتیەکەو دەستدرێژییان کردۆتەسەر کارمەندەکان و لەدوای ئەوەی لە کارمەندەکانیان داوە، بە ئۆتۆمبێل کارمەندەکانیان گواستۆتەوەو لە ئێستادا ئەو کارمەندا بێسەروشوێنە، بەپێی ووتەی چەند شایەتحاڵێک سەری بەشێکیان شکاوەو خوێن بەجەستەی چەند کارمەندێکەوە بینراوە''.[4]
- مەراسیمێکی ڕێزلێنان لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی شارۆچکەی #چەمچەماڵ# بەڕێوەچوو، کە لە مەراسیمەکەدا کۆنسوڵخانەی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان خەڵاتێکی بەناوی خەڵاتی ڕێزلێنان و وەفا بە نیشتمان حەسەن، هاوژینی #مامە ڕیشە# بەخشی.[2]
- پیاوێکی تەمەن 39 ساڵ، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەنێو باخی گشتیی #هەڵەبجە# خۆی خنکاند.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوەندی شاری #سەرێکانی# ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە. بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا 8 کەس کوژراون و 19 کەسی تریش بریندار بون.[1]
- 3 ژنە #داعش# لە کامپی هۆلی #حەسەکە# هەوڵیاندا لەگەڵ گروپێکدا، کە خۆیان وەک گروپی هاوکاریی مرۆیی نیشان دابوو، ڕابکەن، بەڵام پلانەکەیان شکستی هێنا و دەستگیرکران.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سوهەیلا فورش کەڵهور چالاکی ژنان و ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات مەسیحی سوید لە ماڵی خۆی لە شاری کارسکوگا کە لە 300 کیلۆمەتری ئێستۆکهۆڵم پایتەختی سوید هەڵکەوتووە، لە ڕێگای تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراوە پەلاماری کوشتنی دراوە. ناوبراو لەو لەو هەوڵە کە بۆ کوشتنی دراوە ڕزگاری بووە، بەڵام بە هۆی تەقینەوەکەوە زیانێکی زۆر بە خانووەکەی گەیشتووە.[4]
- دوای ئەوەی لە ئەنجامی هەڵچوونی گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان ژمارەیەک چالاکوانی یۆنانی لە شاری سالۆنیکی وڵاتەکەیان ئاگریان لە ئاڵای تورکیا بەردا، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕەخنەی توندی ئاراستەی یۆنان کرد و داوای لە ئەسینا کرد، دەستبەجێ سنوورێک بۆ ئەو گێچەڵکاریانە دانێت.[3]