- هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری داقوق هێرشێکی فراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستپێکردووە و سەرچاوەیەکیش لە هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت تائێستا گوندێکیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە و زیانێکی زۆریان بە چەکدارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گەیاندووە.
- گیراوی سیاسی کورد (بەهرۆز ئیلخانی) دوێنی سێ شەممە گواستبویانەوە ژوری تاکەکەسی زیندانی ورمێ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەدا بەبەهانی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دران.
- لەسەر ڕێگەی کەرکووک _ سلێمانی، لە نزیک بازگەی سلێمانی، ماتۆڕسکیلێک تەقییەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانیش ڕایدەگەیەنێت، مەبەست لەو کردەوە تیرۆریستییە، بەئامانجگرتنی کاروانی حاجیان بووە.
- لە ناوچەیەکی سەر بە قەزای داقوق، 60 خێزانی عەرەبی ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد لە سنوری شارۆچکەی داقوق.
- پۆلیس و سەربازانی توک بە دەیان تانک و زرێپۆش کەوتنە گەڕەکەکانی ئۆرمان، کشلا و مەزەرلیک-ی سەربە پارێزگای جۆڵەمێرگی باکوری کوردستان و تۆپبارانیان کرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش لایەنی کەم سێ کەس کوژراون و بە دەیان کەسیش برینداربوون.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,676 times
Write your comment about this item!