- 25-09-2020
- 24-09-2020
- 23-09-2020
- 22-09-2020
- 21-09-2020
- 20-09-2020
- 19-09-2020
- 18-09-2020
- 17-09-2020
- 16-09-2020
- 15-09-2020
- 14-09-2020
- 13-09-2020
- 12-09-2020
- 11-09-2020
- 10-09-2020
- 09-09-2020
- 08-09-2020
- 07-09-2020
- 06-09-2020
- 05-09-2020
- 04-09-2020
- 03-09-2020
- 02-09-2020
- 01-09-2020
- 31-08-2020
- 30-08-2020
- 29-08-2020
- 28-08-2020
- 27-08-2020
26-09-2020
- 27-09-2020
- 28-09-2020
- 29-09-2020
- 30-09-2020
- 01-10-2020
- 02-10-2020
- 03-10-2020
- 04-10-2020
- 05-10-2020
- 06-10-2020
- 07-10-2020
- 08-10-2020
- 09-10-2020
- 10-10-2020
- 11-10-2020
- 12-10-2020
- 13-10-2020
- 14-10-2020
- 15-10-2020
- 16-10-2020
- 17-10-2020
- 18-10-2020
- 19-10-2020
- 20-10-2020
- 21-10-2020
- 22-10-2020
- 23-10-2020
- 24-10-2020
- 25-10-2020
- 26-10-2020
باکووری کوردستان
-
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکپارتی و مەهەپە چوار ساڵە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، بەڵام نەیانتوانیووە چۆکمان پێدابدەن.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شورای باڵای تەناهی نەتەوەیی ئێران بڕیاری چۆڵکردنی گوندەکانی نۆکان، هەرزنه، گاکی، گۆڕه شێر، بەردان و تێتێ خوارێی شاری
سەردەشتسەردەشتی دەرکردووە. هەنگی سنووریی سەردەشت بە خەڵکی ئەو گوندانەی ڕاگەیاندووە بە هۆی هەڵکەوتەی ئەو گوندانە، لە سەر هێڵی سووری سنووری، بەپێی پەسەندکراوی شورای باڵای تەناهی نەتەوەیی دەبێت هەرچی زووتر چۆڵ بکرێن.
[6]
- پارێزگاری
کرماشانکرماشان ڕایگەیاندووە، چەندین ڕێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان دەگرنەبەر، لەوانە قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە دادەخرێن.[2]
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی 3 ساڵ بەندکرانی ”سابیر قادری“ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی دێولان بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
[8]
باشووری کوردستان
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی دەوروبەری گوندی ڕویسێ-یان کرد لە شارەدێی باتیفای سەر بە شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ. بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر خانووی هاوڵاتیانی ناو گوندەکە کەوتووە.
[1]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 33 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- مامۆستایانی ئامادەییەکانی پەروەردەی
کفریکفری لە ڕاگەیەندراوێکدا بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند و داواکارییەکانیان بە نوسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکەن.
[3]
- لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، نۆ بەرە و گروپی جیاواز لە شاری
سلێمانیسلێمانی هاتنە لای یەک و بڕیاری پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشیان دا و کارنامەیەکی فراوانیان دەرکرد بۆ ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر.
[7]
-
زانکۆی ڕاپەڕینزانکۆی ڕاپەڕین بڕیاریداوە بەشی کوردی لە زانکۆکە دابخات و مامۆستاکانی بەشەکەش ناڕەزایی دەردەبڕن.[3]
- ژمارەیەک تورکمانی
کەرکووککەرکووک، خێوەتیان لە ناوەندی شارەکە هەڵدا و دروشمی نا بۆ زەلیلی؟یان بەرز کردەوە، وەک سەرکۆنەکردنی دەسەڵاتی ئیداریی گەندەڵی شارەکە. تورکمانەکانی کەرکووک، دووپاتیان کردەوە، کە ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، جیاوازی و کێشەی خستووەتە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووکەوە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی، بۆیە داوایان کرد کە لە کارەکەی دوور بخرێتەوە و گۆڕانکاریی لە پۆست و پلە کارگێڕییەکانی شارەکەدا بکرێت.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی پیشەسازیی باشووری
سەرێکانیسەرێکانی تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا حەفت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.[5]
دەرەوەی کوردستان
- حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا ڕاگەیاندراوێکی لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر
هەدەپەهەدەپە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەردۆغان لە تورکیا گوشار دەخاتە سەر هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، کە دژ بە دیکتاتۆری بەرەنگاری دەکەن. ڕاشیگەیاند، لە ساڵی 2016ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 هەزار کەسی ئۆپۆزسیۆن دەستگیر و زیندانیکراون. ئاکەپە دەستیگرتووە بەسەر زۆربەی شارەوانییەکانی هەدەپەدا و زۆربەی هاوسەرۆک شارەوانییەکانی لە ئەرکەکانیان دوورخستوەتەوە و
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش و چەندین پەرلەمانتاری تریشی زیندانیکردووە.[1]
- ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپەدا داودئۆغڵو نیگەرانیی خۆی لەبارەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپەوە بۆ سانجار دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە نایاساییە و تەنیا ڕەهەندی سیاسیی بەدواوەیە.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەکارە نایاساییەکانی ئێران لە چەندین ناوچەی جیاوازی جیهاندا کردووە، ڕوونیکردوەتەوە حکومەتی ئەو وڵاتە، پشتگیری لە تیرۆری نێودەوڵەتی دەکات.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events