- لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان شەڕ لەنێوان یەکەکانی پۆلیسی تورک و چەکدارانی داعش دروستبووە و بەپێی ئاژانسەکان تاکو ئێستا 7 چەکداری داعش کوژراون و 3 چەکداریش بەدیل گیراون.
- دوای 24 ڕۆژ لە تیرۆرکردنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارەوانی شاری سلێمانی بەنهێنی و بێئاگاداری ڕێکخراوەکانی ژنان تەرمی سنور عومەریان بەخاک سپارد.
- لەسەر داوای پەرلەمانی ئەورووپا وەفدێکی باڵای پێشمەرگە لەگەڵ لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپادا کۆ دەبێتەوە، کۆبوونەوەکەیش وەک گوشارێک دەبێ بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا زیاتر کۆمەک و چەک پێشکەشی پێشمەرگە بکەن.
- دەستەی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پتر لە 150 مامۆستای سکوڵە جیاجیاکانی زانکۆی سلێمانی لە هۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆ کۆبوونەوە و بە تێکڕای دەنگ بڕیاریاندا، بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوام بێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,921 times
Write your comment about this item!