- کۆبانێ بەتەواوەتی لە چەتەکانی داعش و لاشەکانیان پاکرایەوە.
- لە گەڕەکەکانی باشوری شاری حەسەکە شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ڕژێم و چەتەکانی داعش بەردەوامە.
- ڕۆژنامەیەکی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەنقەرە بەنیازە دیوارێکی کۆنکرێتی بە درێژایی سنورەکانی لەگەڵ سوریادا، دروست بکات.
- ناوەندی چاپەمەنی یەپەگە دەستنیشانی کرد، لەو چەتانەی بە ئامانجی کۆمەڵکوژی هاتنە کۆبانێ 80 چەتەیان لێ کوژراوە و دانەیەکیشیان بە زیندوویی دەسگیر کراوە. ناوەندەکە ئاشکراشیکرد هەڵمەتی فەرماندە ڕووبار قامیشلۆ لەسەر ڕێگای ڕەقا-گردە سپی بەردەوامە.
- لە شارۆچکەی ڕەواندوز گردبوونەوەیەکی نارەزایی بۆپشتیوانی لەکۆبانێ بەرێوەچوو.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,427 times