$باکووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژ بە گەریلاکانی #پەکەکە# لە ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرناخ دەستپێکردووە. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا چیای جوودی لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە سەربازگەی هیسار-ەوە تۆپباران کراوە و بەوهۆیەوە لە دارستانەکانی ناوچەی گیرەچۆلیا ئاگر کەوتووەتەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152226/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=دێرسیم دەسووتێت؛ سەربازەکان ناهێڵن گوندنشینان ئاگرەکە بکوژێننەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152226/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- ئه و ئاگرەی بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دارستانەکانی هەرێمی #دێرسم# کەوتووەتەوە، لە دۆڵی ئاڤگاسۆر، لادێی بالی، گوندی موشکرەک، ناوچەی کارتان، چیای سنجک، چیای خۆشرووک، گوندی دیکەنلی مەحموود و گاریپووشاگی سات بە سات تەشەنە دەکات.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاروانێک لە کۆڵبەرانی کورد، لە نزیک گوندی سەنگەر، سەر بە شاری #ماکۆ# کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی عوسمان قەدیمی بە توندی بریندار بوو.[6]
$باشووری کوردستان$
- شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی #بزووتنەوەی گۆڕان#یان کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.[5]
- لە سنووری شارۆچکەی #خورماتوو#، بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو بە هێزەکانی #حەشدی شەعبی#دا، دوو چەکدار کوژران و دووچەکداری دیکەش بریندار بوون، وتەبێژی حەشدی شەعبیش بە کردەوەی چەکانی #داعش#ی دەزانێت.[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی #هەولێر# ڕایگەیاند کە دوای پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ بەدواداچوونی دەرمانی قاچاخ و ساختە، 16 کەس کە زۆربەیان بازرگانی دەرمانن، دەستگیرکراون.[1]
- بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، شاندێکی هاوبەش لە هاوپەیمانییەتییەکانی سائیرون، نەسر، وەتەنییە، حیکمە، دێنە هەولێر و لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.[2]
- پۆلیسی فیدراڵی لەشاری #کەرکووک# ئاشکرایدەکات، لەچوارچێوەی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکانیان توانیویانە 16 کەس بەتۆمەتی هاوکاریکردنی داعش دەستگیربکەن.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152226/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152226/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- لە دوێنێ شەووە تاوەکو ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەندجارێک شوێن و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووەو بەپێی زانیارییەکانیش پێنج چەکداری داعش کوژراون.[3]
- بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە پەروەردەییەکان، #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک خوێندنگا و پەیمانگای ناحکومی داخست و سزای دارایی ژمارەیەکی خوێندنگای دیکەشی دا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کۆنگرەی سێیەمی تەڤ-دەم لە شاری ڕمێلان لە ناوەندی کلتوری و هونەری ئارام تیگران بە ڕێوەدەچێت. شاندێک لە ئەنجومەنی سیڤیلی سەر بە مەسەدە، نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و ڕێکخستنە سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا، لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەستەی بەرێوەبەریی تەڤ-دەم بەشداری کۆنگرەکە دەکەن. لە کۆنگرەکەدا #زەلال جەگەر# و #غەریب حسۆ# بە هاوسەرۆکی نوێی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤدەم هەڵبژێردران.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152226/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=زەلال جەگەر و غەریب حسۆ بە هاوسەرۆکی نوێی تەڤدەم هەڵبژێردران=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152226/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- سەرچاوەیەک لە گوندی مۆساکا-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی سەر بە کانتۆنی #عەفرین# ڕایگەیاند، چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر هاوڵاتییەکیان بە ناوی شێروان مستەفا (34 ساڵان) بەر لە دوو ڕۆژ لە #دوکان#ەکەی خۆی لە عەفرین کە کاری بەرگدروون دەکات، ڕفاندووە. سەرچاوەکە گوتی چارەنووسی شێروان مستەفا نادیارە و چەتەکان لە بەرانبەر ئازادکردنی داوای فیدیەیان لە خانەوادەکەی کردووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لەسەر زاری عەلی فەدەوی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەتەواوی گەروی هورمزی لە کەنداوی عەرەب کۆنتڕۆڵ کردووە. عەلی فەدەوی دەڵێت دەتوانین به و هەنگاوە ئێمەش مەترسی دروست بکەیت لەسەر هاتوچۆی کەشتی گواستنەوەی نەوت لە کەنداو.[3]