$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش تێپەڕبوونی نزیک بە سێ مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی پارێزگای #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێشتا هیچ خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆی لێقەوماوان نەکراوە و ئەو هاوڵاتیانە لە چادرەکان دا دەژین و سەرما زیاتر لە هەمیشە هەڕەشە لە ژیانیان دەکات.[1][2]
- گروپی شاخەوانیی چلچەمە، چوونە سەر لوتکەی چیای ئارێز کە کەوتووەتە باشوری شاری #سنە#وە و بە بەدەستەوە گرتنی پانکارد، هێرشی سوپای تورکیان بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرد.[2]
- دوو زیندانی کورد خەڵکی شاری #ورمێ# لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە دران. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانیمێهران بهشاد و فەرهاد ئالیا خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو زیندانییە کوردە بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەس لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم و ئێعدام کران.[5]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 3:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک گوندەکانی شارەدێ-ی #زەلان#-ی ناوچەی #شارباژێڕ#-یان بۆردوومان کرد. بۆردوومانەکە جگە لە زیان گەیاندن بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.[2]
- لەچوارچێوەی پشتیوانییەکانی بۆ کانتۆنی عەفرین لە بەرامبەر پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک، لە شاری #سلێمانی# بە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.[2]
- سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان کرد. بایکۆتکردنی ئه و کۆبوونەوەیە لەلایەن فراکسیۆنە کوردییەکانەوە بە هۆی ئەوە بوو کە سەرۆکایەتی پەرلەمان پرسی تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی خستە خشەی کاری دانیشتنەکەوە کەپێشتر تیایدا نەبوو.[3]
- ئەمڕۆ و دوای ڕاگەیاندن و ئامادەکاری تەواو، فیرقەی 20ی سوپای عیراقی لە شاری #کەرکووک# بەرەو موسڵ جوڵەیان پێکرا و لە بری ئەوان هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی شوێنەکانیانیان پڕکردەوە.[2]
- هەریەک لە #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# و جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# و بەرەی دیموکراسی گەل، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوپەیمانێتییەکی نوێیان ڕاگەیاند.[2]
- حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 250 ملیار دیناری بۆ #مووچە#ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت بڕێک پارە گەیشتووە.[4]
- گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەلایەن پەرلەمانتار و چالاکانی چوار پارچەی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە #هەولێر# ڕێکخرا و بەیاننامەیەکی ناڕەزایی خوێندرایەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بۆ ڕۆژی 10یەم، #عەفرین# ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانەی تورک دەبێتەوە و هێشتا هەر خۆڕاگرە.[1]
- سوپای تورک دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی دەوروبەری جندرێس و گوندی حەمامی سەربەو شارە، لە کانتۆنی عەفرین.[2]
- بەڕێوبەرایەتیی نەخۆشخانەی ئاڤرینی عەفرین ڕایگەیاند، کە گومان هەیە سوپای تورک ئەو چەکانەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قەدەغەکراون لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکار بێنێت.[2]
- شەڕڤانان، تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان لە شارۆچکەی شێراوای سەر بە عەفرین تێکشکاند.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆنگرەی نیشتمانی سووریا ئەمڕۆ لە سۆچی، ڕووسیا دەستپێدەکات و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕووسیا ئامادەکارییەکی بێوێنەی بۆ کۆنگرەکە کردووە و ڕایگەیاند نامەی بانگهێشتکردن بۆ زیاتر لە 1600 کەس نێردراوە. #پەیەدە# و ئەنەکەسە بەشداری ناکەن.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events