- فەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بایکۆتی دەوامیانکرد و خوێندکاران نێردرانەماڵەوە.
- عەلی مەحمود محەمەد و هاوڕێکانی کە دوێنێ بەتاوانی خۆپیشاندانی بێمۆڵەت لە هەولێر دەستگیرکران، ئەمڕۆ لەلاین دادوەرەوە ئازادکران.
- زید ڕەعەد ئەلحسین، کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕایگەیاندووە، داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەین، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەکاندا، ڕێز لە مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان بگرێت و دەشڵێت، پێویستە دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بکات لە شاری جزیرە، کە ئاڵای سپییان بەرزکردبووە و لەلایەن زریپۆشێکی سوپاوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری ناوچەی نەفتخانەی باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقین، بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ کەس شەهید و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
- بەهۆی ئەو پێکداهەپژانەی لەنێوان سوپای تورکیا و یەکینەکانی پاراستنی سڤیل لە شارەدێیەکە لەئارادایە، لانی کەم 15 سەربازی تورک لە شارەدێی سوری سەر بە شاری ئاماد لە باکووری کوردستان، کوژران.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 18,748
Donnez votre avis sur ce produit!