$باشووری کوردستان$
- تەرمی #عەزیز محەمەد#، کەسایەتی سیاسی و سکرتێری پێشووتری حزبی #شیوعی# عێراق برایە بارەگای کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی لە #هەولێر# و پاشان بەره و گۆڕستان بەڕێکرا.[1]
- #وەزارەتی سامانە سروشتییەکان# ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی سکاڵایەکی کۆمپانای داناگاز، ئاماژەبەوەدەکات، تاوەکو ئێستا دانیشتنی دادگایی لەسەر سکاڵاکەی دانەگاز ئەنجامنەدراوە و بەشێک لەو زانیارییانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.
- وابڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆ لە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەیەک لەلایەن کۆمەلێک چالاک و ڕۆژنامەنووس، لەدژی بەفیڕۆدانی سامانی وڵات و کەیسەکانی نێوان حکومەت و کۆمپانیای داناگاز ئەنجامبدرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لە ئەنجامدانی گردبوونەوەکە کرد و #هێمن مامەند#ی ڕێکخەری گردبوونەوەکەشیان دەستگیرکرد.[2]
- لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی دەستگیرکردنی #ئارام بەختیار#، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی بە بڕیاری دادگای #کەلار# بەڕێوەچوو.[3]
- دوای سێ ساڵ دووری، ئەمڕۆ #نادیە موراد# باڵیۆزی نیازپاکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتەوە گوندی #کۆجۆ# لە خۆرهەڵاتی قەزای بەعاج.[4]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 21,734
Donnez votre avis sur ce produit!