- ئەمڕۆ لە شاری #کەرکووک#، #نەجمەدین کەریم#، پارێزگاری کەرکووک سەبارەت بە بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی شارەکە، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و وتی: بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق-ی بۆ داگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک بە نادەستوری ناوبرد و وتی:ئاڵاکەمان بەبەرزی دەمێنێتەوە.
- #دیرایەت تاشدەمیر#، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنان و هەروەها پەرلەمانتاری شاری #ئاگری#-ی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە#، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.
- لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاریی نەخۆشی ئۆتیزم #ڕێکخراوی شین بۆ ئۆتیزم# ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا لە پێناو هۆشیارکردنەوەی تاک.
- ئەمڕۆ، شەڕڤانانی ژووری ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات لە چوارچێوەی پاککردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی دەوروبەری شاری تەبقا چەکێکی بی.کەی.سی، چەکێکی کڵاشیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانۆف، چەکێکی ئیم-16، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تایبەت بە هێرشی ناوشار لە جۆری عەقرەب، ئۆتۆمبێلی چەتەکان بۆ هاتووچۆ و هەروەها لاشەی چوار چەتەیان دۆزییەوە.[1]
- هەشت پێشمەرگە ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبەوە لەسنوری شارەدێی #یەنگیجە# سەر بە شارۆچکەی #خورماتوو# برینداربوون.[2]
- سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراقدا کۆدەبێتەوه و پەرلەمانتارێکیش ئاشکرایکرد، سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنیداوە بڕیارەکەیان لەدژی ئاڵای کوردستان سڕبکەن.
- ئەفسەرێکی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکردوە کە شەش پێشمەرگەی لە #جەلەولا# شەهید کردووە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie des événements